May 19, 2024 09:32 Asia/Tehran

گوردانەکانی عیزەدین قەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ١٥ چەکداری رژێمی ژینۆسایدکەری زایۆنی لە هەڵمەتێکدا لە رۆژهەڵاتی رەفەح لە باشوری کەرتی غەززە، کوشتووە.

گوردانەکانی عیزەدین قەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لەو بەیاننامەدا ڕایگەیاند: لە هەڵمەتێکی دیکەدا، تانکێکی مێرکاوای چواری رژێمی داگیرکەری زایۆنی لە گەڕەکی "ئەلتەنور" لە رۆژهەڵاتی شاری رەفەح بە رۆکێتی دژە زرێی ١٠٥ کرایە ئامانج.

گوردانەکانی عیزەدین قەسام هەروەها سوپای رژێمی داگیرکەری زایۆنی لەناو دەروازەی رەفەح بە هاوەن پێکاوە.

لقی سەربازیی حەماس لە بەیاننامەیەکی دیکەدا رایگەیاند: بە مووشەکی "سامی ٧" کۆپتەرێکی ئاپاچی رژێمی ژینۆسایدکەری زایۆنی لە باکوری ئوردوگای جەبالیا هەڵکەوتوو لە باکوری کەرتی غەززەی کردۆتە ئامانج.

رژێمی داگیرکەری زایۆنیش دانی نا بە کوژرانی ئەفسەرێکی پلەبەرزی بەناوی "ئویخای" لە شەڕی ئەو رژێمە داگیرکەرە لەباکوری کەرتی غەززە.

هاوکات "خالید مەشعەل"ی سەرۆکی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) لە دەرەوەی سەرزەوینی فەلەستین وتی: خۆڕاگریی لە غەززە لە دۆخێکی لەباردایەو لە هەموو شوێنێکی ئەو ناوچەیە، خەریکی خۆڕێکخستنەوەو خۆتەیارکردنە. لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ لە ٢٤کاتژمێری ڕابردوودا لەئاکامی تاوانکارییەکانی رژێمی زایۆنیستی، هەشتاو سێ فەلەستینی دیکە شەهیدو١٠٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ژمااری شەهیدانی فەلەستینی لەو ناوچەدا گەیشتووەتە سی و پێنج هەزارو٣٨٦ کەس. سەرچاوە هەواڵییەکانیش ڕایانگەیاند، لە دەسپێکی هێرشی ویشکانیی سوپای رژیمی ئیسرائیل بۆسەر شاری رەفەح لە ١٢ رۆژی ڕابردوودا، نزیک بەهەزار و٤٠٠ باڵەخانە لەو شارە بەهۆی پەلامارەکانی سوپای زایۆنی زیانی پێگەیشتووە یان بەتەواوەتی وێران بووە.

سەرپەیڤ