May 21, 2024 11:15 Asia/Tehran

دەوڵەتە جیاجیاکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهان کە لە دوێنێ یەکشەممەوە، زۆرێ لەوان و دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێران، ئامادەیی خۆیان بۆ هەرچەشنە یارمەتییەک بە ئێران راگەیاندبوو، ئەمڕۆ پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئێران و شاندی هاوڕێی، بەبڵاوکردنەوەی پەیام یان تەلەفۆنکردن، هاوخەمییان دەربڕی لەگەڵ خەڵک و دەوڵەتی ئێرانداو سەرەخۆشیان لە جەماوەر و بەرپرسانی ئێران کرد.

سەرۆک کۆماری رووسیا لە پەیوەندیی لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران، وتی: من بۆخۆم لە نزیکەوە، بەڕێز رەئیسیم دەناسی و ئێستا، من ئەو بەڕێزەم لەدەست داوە، بێگومان بەڕێزی نیشتماندۆستێکی راستەقینە بوو کە ولاتەکەی زۆر خۆش دەویست.

"ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ "محەممەدی موخبیر" بەڕێوەبەری کاروباری دەزگەی کارگێڕیی، بەبۆنەی شەهادەتی ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراهیمی رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران سەرەخۆشی لەناوبراو کردو جەختی کرد لەسەر درێژەدان بە ڕێبازەکەی لە پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتدا.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسەش ئەمڕۆ لە پەیامێکی فەرمیدا، شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراهیمی رەئیسی، سەرۆک کۆمار و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێرانی سەرەخۆشی کرد.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپاش لە بەیاننامەیەکدا، بەبۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەمان و شاندی یاوەری، سەرەخۆشی ئاراستە کرد. ناوبراو لە پەیامێکدا نووسی؛ یەکێتی ئوروپا، سەرەخۆشی دەکا بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانی ئیبراهیمی رەئیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەو بەرپرسانی دیکەی ئێرانی لە ڕووداوی دڵتەزێنی رۆژی یەکشەممە.

پێشتریش سەرۆکی ئەنجومەنی ئوروپا، ئەو ڕووداوە خەمناکەی سەرەخۆشی کردبوو.

سەرۆک کۆماری چینیش لە پەیامێکدا، شەهیدبوونی سەرۆک کۆمار و هاوڕێکانی لە ڕووداوی کەوتنەخواری کۆپتەری هەڵگری سەرۆک کۆمار و یاوەرانی سەرەخۆشی کرد.

"شی جین پینگ" سەرۆک کۆماری چین لە پەیامێکدا ڕوو لە محەممەدی موخبیر، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران، شەهادەتی سەرۆک کۆمار و هاوڕێکانی سەرەخۆشی کرد.

کۆریای باشوریش لە پەیامێکدا، وێڕای سەرەخۆشی لە ئێرانییەکان بەبۆنەی شەهادەتی ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراهیمی رەئیسی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هیوای خواست، خەڵکی ئێران بتوانن بەرگەی خەمی لەدەستدانی سەرۆک کۆماری شەهیدو هاوڕێکانی بگرن.

سەرۆک کۆماری قەزاقستان وێڕای سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراهیمی رەئیسی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تیمەکەی هاوڕێی، لە مەقامی مەزنی ڕێبەری و جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار، وتی: رەئیسی، کەسایەتییەکی سیاسیی هەڵکەوتە بوو کە هەموو تەمەنی خۆی لەپێناو بەرژەوەندییەکانی ئێران، فەراهەم کردنی ئاسودەیی بۆ خەڵکەکەی و پاراستنی سەقام لە ناوچەدا بەخت کرد.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش وتی کە رەئیسی دۆست و هاوڕێی راستەقینەی ڕووسیا بوو.

نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئێلاش لە پەیامێکدا، هەر بەبۆنەی شەهیدبوونی سەید ئیبڕاهیمی رەئیسی سەرۆک کۆمار و شاندی هاوڕێی، سەرەخۆشی لە خەلک و ڕێبەری باڵای شۆڕش کرد.

سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئێلا لە درێژەی پەیامی سەرەخۆشیی خۆیدا، ئێرانی بەنموونەی مەزنایەتی وئەخلاق و خۆڕاگریی وەسف کرد.

سەرپەیڤ