بەردەوامی دڕندەکاری زایۆنیستەکان لە رەفەح لە ٢٣٨ەمین ڕۆژی ژینۆسایدی خەڵکی فەلەستین لەلایەن ئەمریکاو ڕژیمی زایۆنیستیەوە
زایۆنیستەکان لە رەفەح و لە ٢٣٨ەمین ڕۆژی ژینۆسایدی خەڵکی فەلەستین دا هەروا بەردەوامن لەسەر بۆردومان و تۆپبارانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو کەرتە.
تۆپخانەکانی ڕژیمی زایۆنیست ئەمڕۆ هەینی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی عەبسانیان لە ڕۆژهەڵاتی خان یونسی کەرتی غەزە کردە ئامانج و لەئاکامی پەلامارێکیشیان بۆسەر ماڵێک و ئۆتۆمبێلێک لە کەمپەکانی بریج و نوسەیرات یازدە کەس بۆوێنە چەند ژن و منداڵ سەهید بوون و بەدەیان کەسیش بریندار کران.
ئەو ڕژیمە پەلامارێکی بەربڵاویشی کردە سەر شاری ڕەفەح و خۆراگری فەلەستینیش هەڵیکوتایە سەر زایۆنیستەکان و کۆگەی چەکدارو زرێپۆشەکانیان لە "میحوەرنیتزاریم"ی باشوری غەزەو لەئاکامی دا دوژمنی زایۆنیست دانی نا بە کوژراننی چەکدارێکی و بریندار بوونی سێ چەکداری دیکەی.
هیزەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە دەوری زانکۆی زانستی پراکتیکی لە گەرەکی تل حەوای باشوری غەزەش لەگەڵ زایۆنیستەکان تووشێ شەڕو تێک هەڵچوون هاتن.
گوردانەکانی قەسامیش ڕایگەیاند کە چەکدارانی زایۆنیستیان لە نێوەڕاستی کەمپی جیبالیا بە ڕاکێت کردۆتە ئامانج و کوشتویانن و برینداریان کردوون.