خۆپێشاندان لە شەقامەکانی فەڕانسە پاش ڕاگەیێندرانی سەرکەوتنی چەپخوازان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان
پاش ڕاگەیێندرانی سەرکەوتنی ئیئتلافی پارتە چەپخوازەکان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی فەڕانسە، خۆپێشاندانی ناڕازییانە لە بەشی هەرەزۆری ناوچەکانی ئەو وڵاتە دەستی پێکرد.
"ئێمانۆئێل مەکرۆن"ی سەرۆک کۆماری فەڕانسەو بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە، نیگەرانی بەدەسەڵات گەیشتنی ڕاستخوازان لە پەرلەماندا بوون، تەنانەت کاربەدەستانی یەکێتی ئوروپاش نیگەرانی خۆیان لەوبارەوە دەربڕی.
فەڕانسە پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی رۆژی یەکشەممە، بەرەوڕووی چەقبەستووییەکی سیاسیی بووە، پەرلەمانێکی هەڵپەسێردراو دامەزراوەو یەکڕیزیەکی چەپخوازیی بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو کەوتووەتەسەریی خشتە بەڵام هیچ لایەنێک، زۆرینەی مسۆگەر نەکردووە.
راستخوازان لە ولاتانی ئوروپایی وێڕای پێداگریی لەسەر نەتەوە خوازیی، نەیاری ڕێکخراوگەلی وەک یەکێتی ئوروپان کە ئازادیی وڵاتان بەرتەسک دەکەنەوەو گرینگیی نادەن بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان.
هاوکات لەگەڵ سەرکەوتنی هاوپەیمانیی چەپخوازان و شکست هێنانی چاوەڕوان نەکراوی پارتە ڕاستخوازە توندڕەوەکان، خەڵکی فەڕانسە بۆ ئاهەنگ گێڕان و شادیی کردن هاتنەسەر شەقامەکان، خاڵی جێی سەرنج لەو گردبوونەوانەدا، بەدەستەوەگرتنی ئاڵاکانی فەلەستین و پشتگریی لایەنگرانی چەپخوازەکان لە خەڵکی غەززەیە.
لەڕەوتی ناڕەزایەتی دەربڕین و ئاڵۆزییەکانی دوای ڕاگەیێندرانی ئەنجامە بەراییەکانی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان لە فەڕانسە، چەند کەس دەسبەسەر کران و پۆلیس، گازی فرمێسکڕێژی بەنێو ناڕازییاندا بڵاو کردەوە.
لە پاریس، هەزاران کەس لە مەیدانی ناوەڕاستی پایتەخت کۆبوونەوە هەتا سەرکەوتنی هاوپەیمانیی چەپ لە هەڵبژاردنی پێش وەختەدا بکەن بە جەژن. ژمارێک لەو کەسانە لەگەڵ هێزەکانی پۆلیسی فەڕانسە تێکهەڵچوون و پۆلیسیش گازی فرمێسکڕێژی بەنێو ئەواندا بڵاو کردەوە.
ناڕازییانیش بە کەرەستەی ئاگرپژێن پەلاماری پۆلیسیان دا. لە ناوەندی پاریس، ژماریک دوکان و بانک، پەنجەرەکانیان لە رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردندا داخستبوو، لەبەر ئەوەی کە چاوەڕوانیی ئەوە دەکرا کە ناڕەزایەتی دەربڕین وپاشان گرژیی دروست بێت.