چۆڵکرانی ڕۆژهەڵاتی خان یونس و کوشت وبڕی تازەی داگیرکەران لەو ناوچەیە و چوونەسەری ژماری شەهیدانی غەززە بۆ ٣٩٠٠٠کەس
هاوکات لەگەڵ درێژەی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە، سوپای ئەو رژێمە، فەرمانی تازەی دەرکرد بەمەبەستی چۆڵکرانی بەشی رۆژهەڵاتی خان یونس لە باشوری کەرتی غەززەو تەنیا چەند خولەک دوای دەرکرانی ئەو فەرمانە، پەلاماری کردەسەر ئەو شارە.
رژیمی زایۆنیستی، ماڵ و خێوەتی ئاوارەکان لە رۆژهەڵاتی خان یونسی پاش دەرکرانی فەرمان بۆ چۆڵکرانی ئەو ناوچانە، بۆردومان کرد.
سوپای رژێمی زایۆنیستی چەندین کوشت وبڕ و تاوانی لە خان یونس ئەنجام دا. بەقسەی سەرچاوە پزشکییەکان، ئاماری شەهیدانی پەلاماری رژیمی زایۆنی لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە تائێستا گەیشتۆتە ٣٧ شەهیدو ١٢٠بریندار.
رادیۆ سوپای داگیرکەریش ڕایگەیاند، تانکەکانی سوپاو هێزی ویشکانی پاش بۆردومانی قورسی رۆژهەڵاتی خان یونس، هێرشیان کردەسەر ئەو ناوچەیە.
هاوکات بزووتنەوەی حەماس داوای لە کۆمەڵگای جیهانی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، بۆ وەستاندنی کۆمەڵکوژیی وکوشت وبری خەڵکی غەززە، هەنگاوی خێرا بنێن. حەماس ڕاشیگەیاند، دوژمن بۆ کۆچ پێکردنی گەلەکەمان و لەناوبردنی دۆزی نیشتمانیمان هەوڵ دەدا. غەززە شکست ناهێنێ و هەتا کاتی دەرپەڕاندنی داگیرکەران و لەپێناو ئازادیی و دیاریکرانی چارەنووسی خۆی، درێژە دەدا بە خۆڕاگریی.
هاوکات وەزارەتی تەندروستیی غەززە جەختی کرد؛ ژماری شەهیدانی شەڕی دژ بە غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ڕابردوو-وە بۆ ٣٩ هەزار و٦ کەس و ژماری بریندارانیش بۆ٨٩هەزار و٨١٨ کەس زیادی کردووە.
یونیسێفیش لە ڕاپۆری ئەمڕۆی خۆیدا ڕایگەیاند؛ ژماری منداڵانی شەهید لە لێواری رۆژاوا لە دەسپێکی پەلاماری رژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری٢٠٢٣ وە ، بۆ ٢٥٠ لەسەتا زیادی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، سوپای رژێمی زایۆنی ئەمڕۆ دانی نا بە کوژرانی چەند چەکداری گیراوی لە کەرتی غەززە.
بەپێی ڕاپۆری میدیا عیبریەکان، ٤٧ گیراوی ئیسرائیلی لە کۆی١٢٠ گیراوی کە لە غەززە ماوەن، کوژراون.
لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووە، حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ ڕایگەیاندووە کە بە خۆفڕ هەڵیکوتاوەتە سەر پێگەیەکی سوپای رژێمی زایۆنیستی لە باکوری سەرزەوینە داگیرکراوەکان.
کۆمیساریای گشتیی ناوەندی فریاکەوتن و دۆزینەوەی هەلی کاری ئاوارە فەلەستینیەکان ناسراو بە "ئانرۆوا" ش ڕایگەیاند؛ سوپای رژێمی زایۆنیستی سەرلەئێوارەی رۆژی یەکشەممە هێرشی کردۆتەسەر کاروانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە خەریک بوو بەرەو شاری غەززە دەچوو.