ئاب 03, 2024 10:02 Asia/Tehran

فرۆکەکانی ڕژیمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سێسەدو یەکەمین ڕۆژی پەلاماری بەردەوام و دڕندەکارانەیان بۆسەر خەڵکی فەلەستین لە غەزەو لێواری ڕۆژئاوا، ماڵێکیان لە ڕۆژئاوای خان یۆنس کردە ئامانج و ژنێکیان شەهید کردو ژومارەیەکیشیان بریندار کردن.

لەئاکامی بۆردومانی ماڵێک لە گەڕەکی زەیتوونی باشوری ڕۆژهەڵاتی غەزە کچۆڵەیەک شەهیدو چوار کەسی دیکەش بریندار بوون ڕاگوێزرانە نەخۆشخانەی مەعمەدانی و فریاگۆزارانی غەزەش تەرمی چوار شەهیدو دوازدە برینداریان لە باڵەخانەیەکی شەقامی جەلای غەزە لە ژێر دارو پەردوو هێنایەدەر.

فڕۆکەکانی ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیستیش هاوکات بەشێوەیەکی دڕندانە دەوری شەقامی هەشت و گەڕەکی سەبرەی باشوری غەزەو ماڵیکیان لە باکوری کەمپی نوسەیراتی نێوەڕاستی ئەو کەرتەیان بۆردومان کردو لە خان یۆنسیش ماڵیکی فەلەستینیکرایە ئامانج کە لەئاکامی دا ژنێکی فەلەستینی شەهیدو ژومارەیەکی دیکە بریندار بوون.

فڕۆکەکانی ئەو ڕژیمە هاوکات ماڵێکیشیان لە گەڕەکی "مەعن"ی ڕۆژهەڵاتی خان یۆنس و ڕۆژئاوای ڕەفەح و دەڤەری ڕۆژئاوای عیسان کەبیرە و باکوری کەمپی نوسەیراتیان بۆردومان کرد.

سەرپەیڤ