٦٨٩کوژراو و ٤٢٨٤ بریندار؛ تازەترین ئاماری تیاچوونی زایۆنییەکان لە شەڕی غەززە
سوپای رژیمی زایۆنیستی بەبڵاوکردنەوەی ئاماری تازە، دانی بەوەدانا کە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تائێستا ٦٨٩ چەکداری ئەو رژیمە کوژراون و چوار هەزار و ٢٨٤ کەسیش بریندار بوون.
سوپای رژیمی زایۆنی کە لەلایەن ئەمریکاو و رۆژاواوە یارمەتیی لە ڕادەبەدەری پێ دەگا، و لە دە مانگی ڕابردوودا شەڕێکی بەربڵاوی لەدژ خەڵکی فەلەستین دەسپێکردووەو تائێستاش هیچکام لە ئامانجە ڕاگەیێندراوەکانی دەس نەخستووە، جار نا جارێک دان دەنێ بە ڕێژەی خەسار و زیانی گیانی و دراڤیی هێزەکانی لە بەرەوڕووبوونەوەی هێزە خۆڕاگرەکانی فەلەستیندا.سوپای ئەو رژیمە لەم دواییەشدا وێڕای ڕاگەیاندنی ئاماری تازەی خەسار و زیانەکانی لە ئەنجامی شەڕی غەززەدا، ڕایگەیاند کە ١٢ چەکداری لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە کەرتی غەززە بریندار بوون.
سوپای رژیمی زایۆنیستی لە تازەترین ئاماری زیان پێگەیشتنەکانی لە شەڕی غەززەدا، ڕایگەیاند، لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تائێستا ٦٨٩ ئەفسەر و چەکداری داگیرکەر، کوژراون و ٦٣٩ کەسیش بەخەستی بریندار بوون.سوپای داگیرکەر هەروەها دانی بەوەدانا کە ٢١٣ ئەفسەر و چەکداری زایۆنی هەروا لە نەخۆشخانەکان، لەژێر چاودێریی پزیشکیدان و برینی ٢٩ کەسیان، کاریی و قورسە.
چەند رۆژ لەمەوبەر، "یواف زەیتون" پەیامنێری بەشی سەربازیی رۆژنامەی عیبری زمانی یەیدیحوت ئاهارنۆت رایگەیاندبوو ؛ لە دەسپێکی شەڕ لە غەززە، لانیکەم دە هەزار چەکداری زایۆنی کوژراون و یان بریندار بوون.