ئاماری نوێی شەهیدو بریندارەکانی غەزە لە ٣٢٦مین ڕۆژی شەڕ لەو کەرتە
وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیست لەماوەی ٢٤ کاتژومێری ڕابردوو چوار پەلاماری دڕندانەی لە غەزە بەڕێوەبردوون کە بۆتە هۆی شەهیدبوونی ٥٨ کەس و ١٣١ بریندارو بەمجۆرە ئاماری شەهیدو بریندارەکانی غەزە لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە تاکوو ئێستا گەیشتۆتە ٤٠ هەزارو ٥٣٤ شەهیدو ٩٣ هەزارو ٧٧٨ بریندار.
بەرلەمە سەرچاوە پزیشکیەکان بە کەناڵی جەزیرەیان ڕاگەیاندبوو کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٧ کەس لەئاکامی پەلاماری ئەو ڕژیمەدا شەهیدو ژومارەیەکیش بریندار بوون.
لەئاکامی پەلامارێکی چەکدارانی زایۆنیستیش بۆسەر ئۆتۆمبێلێک لە دەڤەری زوایدەش سێ فەلەستینی شەهیدو ژومارەیەک بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستینیش ڕایگەیاند کە لەمیانەی پەلامارێکی بەربڵاوی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی چەکدارانی ئەو ڕژیمە بۆسەر لێواری ڕۆژئاوا ١١ فەلەستینی شەهیدو کە سەشیان لە دەڤەری جنین و پێنج کەسیشیان لە تووباس شەهید کراون.
هاوکات سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند کە بە لەبەرچاوگرتنی شەهیدبوونی خوشک و برایەکی پەیامنێر لە غەزە، ژومارەی شەهیدانی میدیا لەو کەرتە لەدەسپێکی شەڕەوە تاکوو ئێستا گەیشتۆتە ١٧٥ کەس.