ئه‌یلوول 03, 2024 10:13 Asia/Tehran

لەحالێکدا کە شەڕی بەرەکوژی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە چووەتە ناو ٣٣٢هەمین ڕۆژی خۆی ، وەزاڕەتی تەندروستی غەززە ئەمڕۆ ژماری قوربانیانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی لەکەرتی غەززەی لە حەوتەمی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بۆ ٤٠ هەزارو٧٨٦ شەهید و٩٤هەزارو٢٢٤ بریندار ڕاگەیاندوە.

ڕژێمی زایۆنی لە ٢٤ کاژێری ڕابردوو تووشی سێ قەڵاچوو لەدژی بنەماڵە فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە بووە ولە ئەنجامی ئەم پەلامارانە ٤٨ کەس شەهید و٧٠ کەسیش برینداربوون.

وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین هەروەها ڕایگەیاند کە لەچوارشەممەی ڕابردوو هەتا ئێستاکە بەهۆی تەقەی گوللە ی داگیرکەرانی زایۆنی لە ڕۆخی خۆرئاوایی ٢٩ کەس شەهید و١٢١کەسیش برینداربوونە . هاوکات گۆردانەکانی قسام لقی سەربازی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس بەرپرسایەتی دوو هەڵمەتی شەهادەت خوازانەی ئەم دواییەی لە شاروچکەکانی " گوش عتسیون وکرمی تسور" لە نزیک ئەلخەلیل هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆخی خۆرئاوایی گرتووەتە ئەستۆ.

لەلایەکی تر میدیا عیبریەکان ڕاپۆرتیان دا کە " یائیر لاپید"ڕێبەری ئۆپۆزیسیۆنی ڕژێمی زایۆنی لە نامەیەکدا بۆ وەزیرانی کابینەی ناتانیاهۆ لەبارەی ڕۆخان وتێکچوونی دۆخ لەم ڕژێمە هۆشداری دا. یائیرلاپید لە نامەی خۆیدا جەختی کرد یەخسیرانی زایۆنی لەکەرتی غەززە یەک لەدوای یەک دوکوژرێن وسوپا لەگەڵ قوڵترین قەیرانی خۆی دەستەو یەخەیە .

هاوکات لەگەڵ پەرەی خۆپیشاندان ومان گرتنی سەرانسەری لە سەرزەویە داگیرکراوەکانی فەلەستین ، ئایتمار بن گویر وەزیری ئاسایشتی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە ئیزنی مۆرکرانی ڕێککەوتننامەی ئاڵووێرکردن وگواستنەوەی یەخسیران لەگەڵ بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس نادات. 

سەرپەیڤ