ئه‌یلوول 08, 2024 10:30 Asia/Tehran

چەکدارانی ڕژیمی زایۆنیست لە ٣٣٧ەمین ڕۆژی دڕندەکاریەکانیان دا هەروا بەردەوامن لەسەر قەڵاچۆی خەڵکی بێ تاوانی غەزەو بۆوێنە دیسانەوە قەڵاچۆیەکی نوێیان لە قوتابخانەیەکی ئاوارەکانی جیبالیا بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی فەلەستین لەئاکامی بۆردومانی خێوەتی  ئاوارەکانی جێگیر لە قوتابخانەی حەلیمە سەعدیە لە جیبالیا نەزلە لە باکوری ئەو کەرتە هەشت کەس شەهیدوزیاتر له  ١٥ کەس بریندار بوون.

ئەوە لەکاتێکدایە کە لە ئاماری ڕاگەیاندراوی پێشتر دا شەهیدەکان بە ٤ کەس و بریندارەکانیش بە ١٩ کەس ڕاگەیاندرابوو.

ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنیست دانی نا بە بۆردومانی ئەو قوتابخانەداو لەپاساوی دڕندەکاریەکەشی دا بانگەشەی ئەوەی کرد کە گۆیا ئەو شوێنە وەک بنکەی فەرماندەرایەتی و کۆنتڕۆڵی حەماس کەڵکی لێ وەرگیراوە.

لەلایەکی دیکەوە هەر میدیا فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند کە لەئاکامی پەلاماردرانی باڵەخانەیەکی نێو تاوێری هومامی کەمپی ئاوارەکانی بریجی غەزە ٤ کەس شەهیدو دە کەسیش بریندار بوون کە بریندارەکان کە زۆریان منداڵ بوون ڕاگوێزرانە نەخۆشخانەی عودەی کەمپی نوسەیرات.

لەهەواڵێکی دیکەش دا ڕاگەیاندراوە کە لەئاکامی پەلاماردرانی باڵەخانەیەک لەلایەن زایۆنیستەکانەوە لە دەڤەری نەسری ئەو کەرتە منداڵیک شەهیدو چەند برینداریشی لێکەوتەوە کە تاقمێکیان ڕاگوێزرانە نەخۆشخانەی مەعمەدانی ئەو شارە.

سەرپەیڤ