ئه‌یلوول 18, 2024 14:23 Asia/Tehran

هاوکات لەگەڵ تێپەڕینی ٣٤٨ ڕۆژ لە شەڕەکەی غەزەو لەکاتێکدا کە هێچ وای نەماوە ساڵێک بەسەر هەڵمەتەکەی باهۆزی ئەقسادا تێپەڕێ، ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیست هەروا درێژە دەداتە بۆردومان و قەڵاچۆو بۆردومان و کوشتنی ژن و منداڵانی غەزەیی.

هاوکات لەگەڵ تێپەڕینی ٣٤٨ ڕۆژ لە شەرەکەی غەزە ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیست هەروا درێژە دەداتە بۆردومان و قەڵاچۆو بۆردومان و کوشتنی ژن و منداڵانی ئەو کەرتەو سەرچاوەکان رایانگەیاند کە تەقینەوەو داڕمانی بەتەواوی چەند ماڵ لە ڕەفەح لەلایەن چەکدارانی ئەو ڕژیمەوە بەڕێوە چوەو تاکوو ئێستاش بەسەدان خانووبەرەیان هەر بەو شیوە داڕماندوە.

هاوکات میدیا فەلەستینیەکانێش ڕایانگەیاند کە لە کەمپی نوسەیرات شەڕێکی توند لەنێوان خەباتگیرانی فەلەستینی و چەکدارانی زایۆنیست سەری هەڵداوەو ڕێکخراوی فریاگوزارئی لەو کەرتەش ڕایگەیاند کە ماڵیکی سڤیل نشین لە شەقامی وادی عەرایس"ی گەرەکی زەیتوونی غەزە بۆردومان کراوەو لەئاکامی دا دوو کەس شەهید کراون.

وەزارەتی تەندروستی غەزەش ڕایگەیاند کە زایۆنیستەکان سێ پەلاماریان بەڕێوە بردوە کە لەئاکامی دا ٢٦ کەس شەهیدو ٨٤ کەسیش بریندار کراون.

بەمجۆرە ئاماری قوربانیانی شەڕ لەو کەرتە، لەدەسپێکەوە تاکوو ئێستا گەیشتۆتە ٤١ هەزارو ٢٥٢ شەهیدو ٩٥ هەزارو ٤٩٧ بریندار.

سەرپەیڤ