تشرینی یه‌که‌م 19, 2024 10:26 Asia/Tehran
  • یەحیا سنوارکییە؟

یەحیاسنواروەکوو یەکێ لە ڕێبەرانەی هەڵکەوتەی حەماس وکەسایەتێکی بەئەزمون لە بەشی سەربازی وسیاسی ، دەورێکی تەوەرەیی لە ڕێنوێنی کردن وڕێبەرایەتی حەماس دا گیڕاوە.

ناوبراو وەکوو یەکێ لە لاینگرانی خۆڕاگری چەکدارانە لەدژی ئیسرائیل ناسێندراوە.یەحیا سنوارلە ئۆکتۆبری ١٩٦٢لە خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە لەدایک بووە وئێستاکە ٦١ساڵیەتی.

 ناوبراو لە زمانی عەرەبی دا پسپۆڕە وشارەزای زمانی عێبریشە. دوای ئازادکرانی لە بەندیخانە لە ساڵی ٢٠١١، زەواجی کرد وئێستا سێ منداڵی هەیە. ناوبراو لە سەرەتای دەیەی ١٩٨٠ زۆرجار لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە بە هۆی چالاکی دژە داگیرکاری لە زانکۆی ئیسلامی غەززە دەسگیرکرا. دوای دەرچوونی، سنواریارمەتی تۆڕێکی دالە خەباتکاران بۆ خۆڕاگری چەکدارانە لەدژی ڕژێمی زایۆنی ،کە دواتر بوو بە گۆردانەکانی قسام ،لقی سەربازی حەماس.سنوارلەکاتی دامەزرانی حەماس لە لایەم شێخ ئەحمەد یاسین لە ساڵی ١٩٨٧ پەیوەست بوو بەم گروپەوە. ساڵێک دواتر، ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستیەوە دەسگیرکراووبەچوارزیندانی هەتا هەتایی ، یانی ٤٢٦ ساڵ زیندان، مەحکوم کرا. سنوار٢٣ساڵ لە ژیانی خۆی لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنی داتێپەڕاندولەو ماوەیەدا زمانی عێبری فیربوو ولەگەڵ سیاسەتەکانی ناوخۆیش ئاشنا بوو.ناوبرا ولە ساڵی ٢٠١١ وەکوو بەشێک لە ڕێککەوتننامەی ئالووێرکردنی بەندیەکان ئازاد کراودوای ئەوە خێرا چالاکیەکانی خۆی لەحەماسی بەردەوام کرد.

لەساڵی ٢٠١٢ وەکوو بەرپرسی مەکتەب سیاسی ئەم گروپە هەڵبژێردرا وئەرکی هەماهەنگ کردن لەگەڵ گۆردانەکانی قسامی گرتە ئەستۆ. سنوارلە پەلاماری حەوت حەفتەیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر غەززە لەساڵی ٢٠١٤ دەوری چالاکانەی گیڕاو ساڵی دواتر ، ئەمریکا ناوبراو خستە ناولیستی ڕەشی خۆیەوە. لەساڵی ٢٠١٧، ناوبراوبوو بە سەرۆکی حەماس لە غەززە وبووبە جێگری ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسی .ناوبراو هەروەها یەکێ لە بناغەدانەرانی " مەجد" دەزگەی ئاسایشتی ناوخۆیی حەماسە کە بەرپرسیی ڕاوەدۆنانی شۆڤارانی ڕژێمی زایۆنیە. سنوارهەوڵی دا بۆ هەماهەنگی نێوان ڕێبەرانی سیاسی وسەربازی حەما س لە دەستدرێژکاری ٢٠١٤، بڕیاری گرت بە دەستپێکرانی شەڕی شمشیری قودس لە ساڵی ٢٠٢١ وبۆ بەهێزکرانی پێوەندی لەگەڵ مێحوەری خۆڕاگری هەوڵی زۆری دا.

 لە ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ ڕەزبەری ١٤٠٢ حەماسەی باهۆزی ئەقسا دەستپێکرا وڕژێمی زایۆنی ناوبراوی لە هەڵکەوتووانی ئەم هەڵمەتە زانی وناوبراوی خستە ناولیستە مەبەستدارەکانی خۆی لە درێژایی شەڕدا. ماڵەکەی لە شەڕی ٢٠١٢ بۆمباران کردو لەساڵی ٢٠١٥ یش خرایە ناولیستی ڕەشی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا. خاڵی جیی سەرنج لەبارەی یەحیا سنوارئەمە بوو کە وتراوە ناوبراو کۆمەڵگەی ئیسرائیلی بەباشی دەناسی. لەبنەڕەت دا هەربەم هۆیەوە دەوترێت کە ئەم ناسیاریەی ناوبراو لەجۆری ڕێکاری بزوتنەوەی حەماس بەتایبەت لە بەشی میدیایی وپڕوپاگەندەیی لەدژی ڕژێمی زایۆنی خۆی نواندووە. سنوارلەو کەسانە بوو کە بەشێوەی بناغەیی بڕوای بوو شکست دانی ئیسرائیل ئەنجام نابێت مەگەرئەوەی کە بەکرێگیراوانێک کە خەنجەر ئەکیشن  بەرەوڕووی لەخەڵکی فەلەستین، شناسایی بکرێن ولەناوبچن.

ناوبراو هەرلەهەمان سەرەتای چالاکیەکانی خۆی چڕبوولەسەر ئەم مەبەستە ولە دەورانی شێخ ئەحمەد یاسین ، دامەزراوەی ئاسایشتی حەماس لەژێر بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو دابوو وژمارەیەک لە دزەکەران وشۆڤارانی  ڕژێمی زایۆنی لەم دەورەیەدا شناسایی کردوولەناوی بردن . دامەزراوەی ئاسایشتی لەژێر بەڕێوەبەرایەتی سنواربەرەبەرە بەڕادەیەک بەهێزبوو کە لەپلەوپێگەی دامەزراوەیەکی دژە سیخۆڕی، زاڵبوو بەسەر جمووجوڵیەکانی ڕژێمی زایۆنی وسیخۆڕان وتەنانەت بڕیک لەوکەسانەی کە لەحەماس دا چالاک بوون وشۆڤاریان ئەکردبۆ ڕژێمی زایۆنی شناسایی کرد وهەڵس وکەوتی کردلەگەڵیان . هەرئەم هێزودەسەڵاتە وهەرئەم نفوزەی یەحیا سنواربوو کە بووە هۆو ئیسرائیلیەکان خێرا ناوبراویان دەسگیرکرد. کارێک کە بووە هۆو ناوبراو ٢٣ساڵ لەتەمەنی خۆی لە زیندانەکانی ئیسرائیل دا تێپەڕینێت.

سەرپەیڤ