409 ڕۆژ ژینوساید لە غەزە
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە هەژماری شەهیدانی پەلامارەکەی ئەرتەشی تڕۆر بۆ سەر کەرتی غەزە گەیشتووەتە 43 هەزار و 922 کەس .
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە لە 48 کاژمێری ڕابردوودا ڕژیمی زایونیستی 4 جەنایەت و کوشتاری لە کەرتی غەزە ئەنجام داوە کە بووە ههۆی شەهید بونی 76 کە س و بریندار بوونی 158 کەس لێکەوتەوە .
لە 409 هەمین ڕۆژ لە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونیستی بۆ سەرناوچە جوراوجورەکانی غەزە بۆ وێنە بەیت لاهیا نوسەیرات و بەریج نزیک لە سەد کەسی سیڤیل بریتی لە ژن و منداڵ شەهید بوونە .دەوترێت کە لە پەلامارە دڕندانەکانی ئەو ڕژێمە بۆ سەر ماڵ و خێوەتی ئاوارەکان دەیان کەسی دیک بریندار بوونە .
باکووری غەزە شایەتی دەیان جەنایەت و لەسێدارەدانی سارایی نوێ لە لایەن ئەرتەشی تڕوڕ دژی ژومارێکی زۆر لە کەسانی سیڤیلە بە جورێ کە ناوەندی مافی مڕوڤی ئوروپا مەدیتەرانە ڕایگەیاند کە ئەرتەشی تڕوڕ لە لە 43 ڕۆژ پێشتر و لە ڕەوتی سێهەمین پەلاماری خۆی بۆ سەر باکووری غەزە دەستی داوەتە جەنایەت دژی کەسانی سڤیل ترساندن دەرکردن لە ماڵەکانیان و کۆچاندنی ئەوان بۆ دەرەوەی باکووری غەزە بە زۆرەملێ لە یەکێک لە گەورەترین شەپولی کوچاندنی بە زورە ملێ لە خولی هاوچەرخدا .
عاسم نبییە وتەبێژی شارەوانی شاری غەزە باسی کرد لە قەیرانەکانی ئەو شارە بە دوای پەلامارەکانی ڕژێمی زایونیستی و لەناو بردنی ژێرخانەکان و کەمبوونی توند یئاو . لە هەمان حاڵدا گوردانەکانی قەسام ڕایگەیاند کە تانکێکی مێرکاوای ئیسرائیلی لە بەیت لاهیای بە ڕاکێتی دژە زرەیی یاسینی 105 کردووتە ئامانج قەسام هەروەها ڕایگەیاند چەکدارانی زایونیستی پێکهاتوو لە 12 چەکدار ی بە بومبی دژە نەفەر لە ناوەندی شاری بەیت لاهیا لە باکووری غەزەی کردووەتە ئامانج .
هەروەها گوردانەکانی قەسام باسی کرد لە کوشتنی 5 سەربازی زایونی لە ناوچەی ئەلجوانی لە ناوەندی بەیت لاهیا لە باکووری غەزە .