تشرینی دووه‌م 20, 2024 14:10 Asia/Tehran
  • لێکدانەوەی ڕەئی ئەلیەوم لە بارەی مەبەست وئامانجەکانی سەفەری هۆکشتاین بۆ لوبنان؛ ئایا ئاگربڕجێبەجێ دەبێت؟

گەشبینی زاڵ بەسەر کەش وهەوای سیاسی لوبنان دوابەدوای وتووێژەکانی ئاموس هۆکشتاین نێردەی ئەمریکا لەگەڵ نەبیە بری سەرۆک پەرلەمانی لوبنان ونەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی حکۆمەتی کاربەڕێکەری لوبنان زۆربە دژواری وئەستەم دەتوانین لێ تێبگەین

گۆڤاری ئیلکترونیکی ڕەئی ئەلیەوم بە بڵاوکردنەوەی وتارێک بە ڕێنووسیی عەبدولباری عەتوان سەرنووسەری ئەم گۆڤارە، دەستی دایە لێکدانەوەی ئاگربڕلە لوبنان ووتی: هەموو نیشانەکان باس لەوە ئەکەن کە هەرجۆرە ڕێککەوتن بۆ ئاگربڕ لەبەرەی لوبنان هەروا دوورلەچاوەڕوانیە. بەتایبەت کە وتاردانی شێخ نەعیم قاسم سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵای لوبنان کە بڕیاربوو پاشنێوەڕووی ڕۆژی ڕابردوو" سێشەممە" هاوکات لەگەڵ هۆکشتاین بۆ لوبنان بەڕێوەبچێت، بەشێوەی لەناکاو کەوتە دواوە. هۆکشتاین کە لە یەکێ لە نەخۆشخانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دایک بووە ولە سوپای ئەم ڕژێمە چالاکی کردووە ، هەروا بە سەربازێکی یەدەک لە ناولیستی ڕەسمی نزامیی سوپای ئەم ڕژێمە دێتە ئەژمار. کەوایە ناوبراولەبەر عیشقی لوبنانیەکان نە هاتووە بۆ لوبنان ، بەڵکو ئەم سەفەرە بۆ دابینکردنی بەرژەوەندی ڕژێمی داگیرکەر وبەردی هاتنی  خەون وخەیاڵاتە دۆژمنکارانەکانیانە . هۆکشتاین لەو سێزدە سەفەرەی کەبۆ لوبنان کردوویەتی هیچ پێشکەوتن ودەستکەوتێکی بەدیاری نەهێناوە مەگەر لەیەکێ لە سەفەرەکانی لە بارەی کێشانی سنوورە دەریاییەکانی نێوان لوبنان وڕژێمی داگیرکەری تیرۆرکە ئەنجامی ئەم سەفەرە بە قازانجی ئەم ڕژێمەبوو وبووە هۆی زاڵبوونی بە سەر مەیدانی نەوتی وگازیی کاریش بوو.نازانم چلۆن هۆکشتاین لە بەرهەم هاتنی پێشکەوتن لە وتووێژەکان قسە دەکات وئەمەکە ڕێککەوتن نزیکە ؛ لەحاڵێکدا کە بنیامین نەتانیاهۆجەخت دەکات کە تەنانەت دوای دەس ڕاگەیشتن بە ڕێککەوتن ، درێژە ئەدات بە هێرشی سەربازی لەدژی حیزبۆڵڵاولەهەموو گرینگتر ئەوەکە نەتانیاهۆ لە بیروڕادەربڕینێکدا پیداگرت کە ڕێککەوتنی ئاگربڕ دەبێ سێ مەرجی هەبێت، هەتا قەبوڵ بکرێت. ئەمە ئەو سێ مەرجەن کە بریتین لە: یەکەم : دەستەبەری ئەمریکایی بە پێی ئازادی پەلامارەکانی سوپای " ئیسرائیل" وفڕۆکە شەڕکەرەکانی بۆ سەر خاکی لوبنان هاوشێوەی ئەوشتەی کە هەرئێستاکە لە سووریا ڕوودەدات.

دووهەم : دوورکردنی هێزەکانی حیزبۆڵڵا لە سنوورەکانی لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل بۆ باکووری ڕووباری لیتانی .

سێهەم :ڕاگرتنی هەموو هێڵەکانی فریا کەوتن بۆ حیزبۆڵڵا لە ئێران ولەڕێگەی خاکی سووریا .ڕەنگە پێویست بێت وەبیربهێنرێتەوە کە هۆکشتاین نێردەی حکۆمەتی ئەمریکایە کە حیزبەکەی لە هەڵبژاردنەکان دا شکستی هێناوە ولەم دوو مانگە کە لەکارەکەی ماوەتەوە هەتا کۆتایی کابینە، خەرێکی ئیدارە کردنی کاروبار لە ئەمریکایە وجارێک نیگەرانی ، شەڕی جیهانی وڕەنگە بەربەرەکانێ ناڤۆکی لە دژی ڕووسیابێت. هۆکشتاین بە پێی ڕێکاری ڕژێمی داگیرکەرهەنگاو هەڵدەگرێت وگەڵاڵە دوژمنکارانەکانی ئەم ڕژێمە جێبەجێ دەکات بەڵام قارەمانانی حیزبۆڵڵا ڕێگای شەهید سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا پێوشوێن ئەگرن وبە وەسیەتی بەرێزیان لە دوایین وتاردانی خۆی بەر لەشەهیدکران ئەجوڵنەوە. بەڕێزیان لە دوایین وتاردانی خۆی پیداگرتبوو کە " بەرەی لوبنان لە فەلەستین جیانیە وئیزن نادەێن کە خۆڕاگری لە کەرتی غەززە ولە فەلەستین شکست خوات وکەسێک کە خوازیاری ڕاگیرانی شەڕ لە لوبنانە دەبێ سەرەتا شەڕلە غەززە ڕابگرێت. ئایا هۆکشتاین وەسیەت نامەی سەییدی شەهیدی خۆڕاگری بیستووە یا خوێندوویەتی؟ پێموانیە خوێندبێتی چۆنکە بۆ ڕاگیرانی شەڕ، ڕێگای هەڵەی هەڵبژاردووە

 

 

سەرپەیڤ