پێوەرکانی سەرکەوتنی لوبنان بە دانپێدانانی کاربەدەستانی زایۆنی
زۆرێک لە کەسایەتیە زایونیەکان لە کاردانەوە بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە گەڵ لوبنان ئەو ڕێککەوتنەیان بە شکستێکی گەورە زانی بۆ ڕژێمی زایونیستی و جەختیان کرد کە تەلابیب تەسلیمی حیزبوڵڵا بوو .
ڕێککەوتنی ئاگربڕی 60 ڕۆژە لە نێوان ڕژێمی زایونی و لوبنان لە کاتژمێر چواری سەرلەبەیانی چوارشەمە 27 نوامبری 2024 بە کاتی بەیروت جێ بە جێ کرا . دوای وتووێژکانی ناڕاستەوخۆی لە نێوان لوبنان و ڕژێمی زایونیستی و واژوی ڕێککەوتنی ئاگربڕ کە بووە هۆی ڕاگرتنی شەڕ لە بەرەی لوبنان زۆرێک لە کەسایەتیە زایونیەکان د انی ناوە بە شکستی تەلابیب لەو شەڕەدا و نیشانەکانی ئەو شکستەیان لە کاردانەوەی مێدیاکانی خۆیان هێنایە ئاراوە . لە حاڵێکدا کە بنیامین نتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونیستی شەوی چوارشەمە لە وتەگەلێکدا بانگەشەی دەسکەوتێکی گەورەی دەکرد لەو شەڕەدا زۆربەی سیاسەتوانان و کاربەدەستانی زایونی وەکوویائیر لاپید ڕێبەری نەیارانی کابینەی زایونیستی نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایونی و لیبرمەن وەزیری شەڕی پێشووی ئەو ڕژێمە دانیان ناوە بە شکستی نتانیاهۆ لەشەڕی لە گەڵ حیزبوڵڵای لوبنان . لە هەمان پێناودا میراو میخائیلی سەرۆکی حیزبی کاری ڕژێمی زایونی کادانەوەی نیشان دا لە حاند وتەکانی نتانیاهو و وتی : وتەکانی نتانیاهو زۆرە بەڵام لە ئاکامدا 101 گیراوی زایونی هێشتا لە غەزە دان و ئەو ڕێککەوتنە باشە کە ببێتە هۆی ئازاد بوونی گیراوەکان . زیهاوا گالئون سەرۆکی پێشووی حیزبی میرتسی ئیسرائیلیش ڕایگەیاند کە نتانیاهو دەڵێت ئێمە سیمای ڕۆژئاوای ئاسیا دەگوڕین بەڵام لە ڕاستیدا چلون ئەو بابەتە مومکینە لە حاڵێکدا کە هەر ئێستاش 101 گیراوی ئیسرائیلی لە تونڵەکانی غەزەدا ماونەتەوە . بنی گانتس ژنڕاڵی زایونی وتی : ڕاگەیندرانی ئاگربڕ نابێتە هۆی گەڕانەوەی دانیشتووانی باکووری سەرزەویە داگیرکراوەکان بۆ ناو ماڵەکانیان بەڵکوو حێزبوڵڵا دەگەڕێنێتەوە بۆ سنوورەکان . دەیوید ئیزولای سەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچەی زایونی نشینی مەتلە جەخت یکرد ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە گەڵ لوبنان دوای کاول کردنی حەفتا لەسەدی ماڵی شارۆچکە نشینان زۆر دڵتەزێنە و من داوا لە شاروچکە نشینان دەکەم کە نەگەڕێننەوە بۆ ناو ماڵەکانیان . لە هەمان حاڵدا سەرهەنگ گابی سیبونی لە ئەفسەرانی باڵای ئەرتەشی ڕژێمی زایونی لە کادرانەوە بەو ڕێککەوتنە وتی کە حیزبوڵڵا دەگەڕێتەوە و ئەوە بابەتێکی یەکجاریە و ژێرخانەکانی ئەوان لە لوبناندا دەمێنێتەوە و کەس ناتوانێ لەناویان ببات لە لایەکی دیکەوە لە ڕاپرسیەکدا کە لە لایەن کاناڵی 13 تەلویزیونی سەبارەت بە ئاگربڕ ئەنجام درا 61 لەسەدی زایونیەکان بڕواین وایە کە ئیسرائیل نەیتوانی حیزبوڵڵا شکست بدات بەشدار بووان لەو ڕاپرسیەدا جەخیتان کرد لەسەر پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکوڵینەوەیی بۆ شیکردنەوەی هۆیەکانی شکستی ئاسایشی ڕژێمی زایونیستی لە شەڕی لوبناندا . ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە نێوان لوبنان و ڕژێمی زایونیستی بە ڕێککەوتنی تەسلیم بوونی نتانیاهو لە هەمبەر حیزبوڵڵادا زانی و وتی نتانیاهو ئاسایشی کاتیی قەبووڵ کردووە و ئاسایشی ناوخوی ئیسرائیلی لە درێژماوەدا خستووتە مەترسیەوە لە هەمان پەیوەندی دا دانیل فرید مەن کارناس و شیکاری پرسی زایونیەکانی لە ڕوژنامەی مەعاریو نووسی نتانیاهو سازکەری بە پێچەوانە نیشاندانی ڕاستیەکانە . ڕاستی هەنووکەیی ئەوەیە کە ئیسرائیل توانایی سەربازی و سیاسی بو لەناو بردنی حیزبوڵڵای نیە و نتانیاهو باشتر وایە کە لە باتی درو کردن ڕاستیەکانی بە هەموو ڕابگیەنێت لە لایەکی دیکەوە کاناڵی ئەلمناری لوبنان بە بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێک لە گڕانەوەی خەڵکی باشووری لوبنان ڕایگەیاند لە هەمان خولەکانی سەرەتایی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکە خەڵکی لوبنان بە بێ گوێدان بە هەڕەشەکان گەڕانەوە بۆ ناو شار و گوندەکانیان .