کانونی یه‌که‌م 05, 2024 14:36 Asia/Tehran

هەفتەیەک لە ئاگربڕی ڕاگەیندراو لە لوبنان تێپنەپەڕیوە ژێمی زایۆنی تا ئێستا دەیان جار ئاگربڕی پێشێل کردووە

چوارشەممەی ڕابردوو بە نێوبژیوانی دەور گێڕانی  بیانیی بە تایبەت ئەمریکا و فەڕەنسا، ئاگربڕی  نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنی دوای ٦٤ ڕۆژ لە شەڕی بەربڵاو لە دوای جێبەجێ کردنی ئەم ڕێککەوتنە، سوپای ڕژێمی زایۆنی چەندین جار ئاگربەڕی بنپێکردووە کردووە و ڕێگری کرد لە گەڕانەوەی پەنابەرانی لوبنان بۆ بەشێک لە شارو گوندەکانی باشووری ئەم وڵاتە پاش ئەوەی حکومەتە نێوەندگرەکان نەیانتوانی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیست ڕابگرن، زایۆنیستەکان زیاتر لە ساڵێکە نیشانیان داوە کە ڕەحمێکیان بۆ  مرۆڤایەتی نیە ئەوان  لە هیچ جەنایەت و  تاوانێک لە دژی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین لە کەرتی غەززە درێغی ناکەن  لە لایەکی دیکەوە حکومەتەکانی ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و زۆرێک لە حکومەتەکانی ئەوروپا، لەوانەش بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا نیشانیدا کە هیچ سنوورێکی ئەخلاقی و یاسایییان نییە لە پشتیوانیکردنی هە بەتەواوی لە  ڕژێمی ئیسرائیلدا، نە مافە مەدەنییەکان لەناو ئەم وڵاتانەدا و نە مافە نێودەوڵەتییەکان لەبەرچاو ناگرن  لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە بەقەد کارەساتێکی مرۆیی ڕووبەڕووی نەبوونەوە کارەساتەکانی کەرتی غەززە.

ناوەندی یاسایی لێکۆڵینەوە لە زیندانیانی فەلەستینی ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە لە کاتی شەڕی جینۆسایدەکەیدا تا ئێستاش زیاتر لە دوو هەزار زیندانی لە کەرتی غەززەدا بەدەستەوەیە.  لە ئوکتوبری  2023 تا ئێستا زیاتر لە 11 هەزار و 900 کەسی مەدەنی  تەنیا لە لێواری ڕوژئاوتا بە دەس چەکدارانی زایونیەوە  دەسگیر کراون و گوترێش  سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین هەڵوێستی خوی لە هەمبەر کارەساتی غەزە  دۆخی ئەو ناوچەیەی  بە کارەساتیار وەسف کردسکرتێری  گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانی وتارێکیدا لە کۆنفرانسی وەزارەت ی قاهیرە بۆ یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە، هۆشداریدا لەوەی کە ئەو بارودۆخەی کە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە ڕووبەڕووی دەبنەوە، ڕەنگە بەرز بکرێتەوە بۆ "مەترسیدارترین تاوانەکانی گۆڕەپانی نێودەوڵەتی".

ئیدیعای بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ ناکات ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەسفکردنی دۆخی کارەساتبار لە غەززە وتی: بەدخۆراکی بڵاوبووەتەوە. برسێتی نزیکە و لە هەمان کاتدا سیستەمی چاودێری تەندروستی داڕماووە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا زۆرترین ژمارەی منداڵانی  کەم ئەندامی هەیە کە بە پێی شەڕی غەزەوە کەم ئەندام بوونە   و زۆرێکیان دەست و قاچیان لەدەستداوە و تەنانەت بەبێ بێهۆشکردن نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت.

لە کاتێکدا لە سەرەتای شەڕی غەززەوە و بە تایبەتی دوای تەشەنەکردنی ململانێکان لە بەرەی باکووری فەلەستینی داگیرکراو لەگەڵ حیزبوڵڵا، لە میدیاکانی عیبریدا چەندین ڕاپۆرت سەبارەت بە تێکچوونی دەروونی و خراپتربوونی دیاردەی خۆکوژی لە نێو سەربازانی سوپای زایۆنی و دانیشتوانی ئەم ڕژێمە، کە لە ڕاستیدا بە میلیشیا دادەنرێت بڵاو بووەتەوە  بەرپرسی  دامەزراوەی  ناسراو بە  ئەنجومەنی  ناوخۆیی پێشگرتن بە  خۆکوشتن لە ئیسرائل  لە چاو سونامی تەندروستی دەرونی و بەرز کردنەوەی ڕادەی  خۆ کوشتن لە نوێان ئیسرائیلیەکان دوای کوتایی شەڕ لە گەڵ لوبنان وشداری دابوو .

دیوانی تاوانی نێونەتەویی یش پێنجشەمەی  21 نوامبر  فەرمانی گرتنی  بنیامین نتانیساهو و یوئاو گاڵانتی بە هۆی تاوانی جەنگی و جەنایەتی  دژی مروڤایەتی  و کەڵک وەرگرتن لە  برسییەتی  وەک چەک دەر کرد  بە دوای دەر کردنی ئەو حوکمە زورێک لە وڵاتان  تەنانەت وڵاتانی  ئوروپاییش  باسی ئامادەیی خویانیان کرد  بۆ جێی بە جێی کردنی . لە هەمان پێناودا  ئەرتەشی ڕژێمی زایونی  وشدایان بە  سەربازانی ڕژێمی زایونی دابوو کە  بۆ ئەوەی کە دەسگیر نەکرێن سەفەر بو دەرەوە نەکەن  هەروەها  مێدیاکانی ڕژێمی زایونی  کە ماوەیەکی زور  لە غەزە و لوبنان شەڕیان کردووە  دەستیان دایە خۆ کوشتن  و کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی   ئیزنی  بڵاو کردنەوەی ئاماری  ڕاستەقینەی ژوماری ئەو سەربازانەی وا بە هۆی شەڕی غەزە و لوبنان خویان کوشتوەە نادان .

سەرپەیڤ