کانونی یه‌که‌م 09, 2024 18:36 Asia/Tehran
  • کارەساتی قاتوقڕی لە کەرتی غەززە و مردنی منداڵان

شایەتحاڵان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە ئاماژە کاریگەرییە مەرگهێنەکانی گەمارۆی تۆقێنەری سەر کەرتی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیییەوە جەختیان کردووە نزیکەی هەر هەموو منداڵانی غەززە بە دەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن و ژمارێکی زۆریشیان مەترسیی مردنیان لەسەرە.

سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ٥٠ هەزار منداڵی فەلەستینی لە کەرتی غەززە بە دەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن و لە ژێر گەمارۆی تۆقێنەری ئیسراییلدان. وەزارەتی تەندرووستیی غەززەیش ڕاپۆرتی داوە کە یەک ملوێن منداڵ لە کەرتی غەززە مەترسیی بەدخۆراکییان لە سەرە. 

شایەتحاڵان لە کەرتی غەززە دەڵێن هەوڵی ئیسراییل بۆ پێشگری بە هاتنی خۆراک و خواردن بۆ نێو کەرتی غەزە و تەنانەت پێشگری بە گەیشتنی خۆراکە گرینگ و پێویستەکانی وەک "ئارد" بۆتە هۆی ئەوەی کە خەڵک لە سەرانسەری ئەم کەرتە تووشی قاتوقڕییەکی تۆقێنەر ببن و پەلەقاژە بکەن بۆ زیندوومان. زیاترین باجی ئەم قاتوقڕییەش منداڵان دەیدەنەوە. هەر ئەو گرووپە حەشیمەتییەی کە زیاترین شەهید و برینداریشیان هەبووە.

ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوە حکومییەکان لە غەززە باس لەوە دەکەن کە بە پێی ئامار و ڕێژەی فەرمی نزیکەی نۆزدە هەزار منداڵ  تا ئێستا لە غەززە لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەم کەرتە شەهید بوونە و هەموو منداڵان واتە نزیک بە یەک ملیۆن منداڵ لە غەزە بێوەرین لە سیستمی دەرمان و پاکپارێزی ، خوێندن و پەروەردە و هەروەها خۆراک و خواردنی شیاو و لەبار.

دوکتۆر «مەروان ئەلهمس» بەرپرسی نەخۆشخانەی کاتی لە کەرتی غەززە رایگەیاندووە کە هیچ ڕێگایەکمان لەبەردەمدا نییە بۆ پێڕاگەیشتن بە باروودۆخی ئەو منداڵانەی کە تووشی بەدخۆراکی بوونە و هەر هیچمان دەست ناکەوێ کە بیاندەینێ. نەبوونی ئیمکانات لە نەخۆشخانەکان باروودۆخی منداڵان لەوە خراپتریش دەکات و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژماری ئەو منداڵانەی لەبەر برسێتی دەمرن زیاتر دەبێ. 

سەرپەیڤ