تەگەرەنانەوەی ڕژێمی زایۆنی لە دەستپێکی قۆناغی دووەمی دانوستاندا
بە جێبەجێکرانی چوارەمین قۆناغی مامەڵەی دیلبەدیل کە بریتی بوو لە ڕادەستکردنی سێ دەستبەسەرکراوی زایۆنی بە کۆمیتەی خاچی سوور لە خان یونس و کەرتی غەززە، لە بڕی ئازادکردنی ١٥٠ زیندانی فەلەستینی، دوو لایان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ خولی دواتری دانوستان.
بە ڕێککەوتنی ڕژێمی زایۆنی و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا، قۆناغی دووەمی دانوستان بڕیارە لە ڕۆژی دووشەممەوە دەست پێبکات. ئەم دانوستانە کە چڕ کراوەتەوە سەر نوێکردنەوەی ماوەی ئاگربڕ، چوونە دەرەوەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و ئازادکردنی دیلەکان، دەتوانێت ببێتە هۆی کۆتایی هاتنی فەرمی شەڕی غەززە.
هاوکات بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی، ئەمڕۆ بە مەبەستی دیدار لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، وەڕێکەوتووە بۆ ئەم وڵاتە. دەگوترێت کە دیداری ڕۆژی سێشەممەی ناتانیاهۆ و ترەمپ لە چوارچێوەی هەواهەنگی زیاتر دەبێ سەبارەت بە پرۆسەی دانوستان و هەروەها پرسە ئاسایشییەکانی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا. بەم حاڵەشەوە، ژمارەیەک لە میدیاکان ڕاپۆرتیان داوە کە ناتانیاهۆ بڕیاری داوە تا خۆ ببوێرێت لە بەڕێکردنی شاندی دانوستانکاری خۆی بۆ دۆحە، پێش ئەوەی چاوی بە ترەمپ بکەوێت. ئەو هەروەها کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی دانوستانکاریش هەڵوەشاندووەتەوە و هەموو شتێکی تا پاش دیداری لەگەڵ ترەمپ خستۆتە دواوە. بیروبڕواکان هەر لەسەر ئەوەن کە ناتانیاهۆ و وەزیرەکانی کابینەکەی هۆگری ئەوەن پرۆسەکە بە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتن ببڕنەوە و شەڕ دەست پێبکەنەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزیرانی دەرەوەی قەتەر و تورکیا لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا جەختیان کردووە لەسەر گرینگایەتی بەردەوامبوونی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە و پابەندبوونی دوو لایەن بە بڕگەکانی ڕێککەوتن.
ڕاپۆرتەکان لە کەرتی غەززەشەوە باس لەوە دەکەن، سەرباری دامەزرانی خولی یەکەمی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە، سوپای ڕژێمی زایۆنی ئێستاش هەر تەگەرە دەنێنەوە لەسەر ڕێگای هاتنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ ئەم کەرتە.
پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆتە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە دوو ملیۆن فەلەستینی لە ماڵ و زێدی خۆیان و قەیرانی مرۆیی لەم ناوچەیە گەیشتووەتە ئاستێک کە تا ئێستا لەوێنەی ڕووی نەداوە.