دیلە فەلەستینیە ئازاد کراوەکان گەیشتنە ڕاموڵڵا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕاڤە_و_ڕاپۆر-i435897-دیلە_فەلەستینیە_ئازاد_کراوەکان_گەیشتنە_ڕاموڵڵا
پاسەکانی هەڵگری دیلە فەلەستینیەکان کە ئەمڕۆ لە چوارچێوەی شەشەمین خولی گۆڕینەوەی گیراوەکان لە نێوان حەماس و ڕژێمی زایونی ئازاد کراون گەیشتنە ڕاموڵڵا
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 15, 2025 15:43 Asia/Tehran

پاسەکانی هەڵگری دیلە فەلەستینیەکان کە ئەمڕۆ لە چوارچێوەی شەشەمین خولی گۆڕینەوەی گیراوەکان لە نێوان حەماس و ڕژێمی زایونی ئازاد کراون گەیشتنە ڕاموڵڵا

ئەمڕۆ دوای ئازاد کردنی  سێ  گیراوی زایونی  لە لایەن خۆڕاگری فەلەستینیەوە یەکەمین  پاسی هەڵگری دیلە فەلەستینیەکان  زیندانی عوفری  ڕژیمی زایونی لە کەناری  ڕۆژئاوایی  بە جێ  هێشت و گەیشتنە ڕاموڵڵا.

ئەمڕۆ لە چوارچێوەی شەشەمین خولی گۆڕینەوەی گیراوەکان لە نێوان حەماس و ڕژێمی زایونی    369  دیلی  فەلەستینی   لە بەرامبەر  سێ  گیراوی  زایونی   ئازاد کران . خاچی  سووری  فەلەستین  ڕایگه یاند   چوار کەس  لە  دیلە  فەلەستینیە ئازاد کراوەکان  بە هۆی خراپی دۆخی   تەندروستییانەوە  گوێزانەوە  بۆ نەخوشخانە