نیسان 18, 2025 09:42 Asia/Tehran

وەزاڕەتی تەندروستی غەززە بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە ١١٠ شەهید وبریندار گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکانی ئەم کەرتە ، ڕایگەیاند کە بەپیی ئامارو ڕێژەی ڕەسمی ، ژماری هەموو شەهیدان لە ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ هەتا ئێستاکە گەیشتووەبە ٥١هەزارو ٦٥ کەس وهێشتا تەرمێکی زۆر لە ژێر دارو پەردوو دان .

وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە دوایین ئاماروڕێژەی شەهیدانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لەم کەرتەی لە جەنایەتی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیستی لەدژی کەسانی ناسەربازی چل شەهید و٧٣ بریندار ڕاگەیاند. بەپیی ڕاپۆرتی وەزاڕەتی تەندروستی غەززە ، ئەم ڕێژەیە هاوپێوەندە بە شەهیدان وبریندارانێک کە ناویان لە نەخۆشخانەکان دا تۆمار کراوە وهەروا ژماریەک شەهید وبرینداریش لە ژێر داروپەردوەکان دان. ئەم وەزاڕەتخانەیە جەختی کرد کە ژماری شەهیدانی غەززە لە کاتی دەسپێکرانەوەی دەستدرێژکاریە دڕندانەکانی زایۆنیەکان لە دژی ئەم کەرتە لە هەژدەی مارسی ٢٠٢٥ هەتا ئێستاکە گەیشتووە بە ١٦٩١ کەس وژماری بریندارەکانیش ٤٤٦٤ کەس.

هەروەها ئامار وڕێژەی ڕەسمی شەهیدان لەکاتی دەسپێکرانی شەڕی بەرەکۆژی ڕژێمی زایۆنی لەدژی کەرتی غەززە لە ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ هەتا ئێستاکە ٥١ هەزار و٦٥ کەس وژماری بریندارەکان ١١٦٥٠٥ کەس ڕاگەێندراوە. میدیا فەلەستینیەکان بەیانی ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە ژماری قوربانیانی پەلامارە ئاسمانیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە کەلە بەیانی پێنجشەممە دەستپێکراوە ، گەیشتووە بە ٢٣ شەهید ودەیان بریندار.

لەم پەلامارانە ، خێوەتی ئاوارەکان وناوچەگەلێک لە باکوور وباشووری غەززە دراونەتە بەر پەلامار و زۆرێک لە قوربانیانی ئەم جەنایەتەی داگیرکەران وەکوو هەمیشە ژنان ومنداڵانن.ڕێکخراوەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەوان یونیسف بە ئاماژەدان بە مەکە لەیەک مانگ لەمەوپیش وهاوکات لەگەڵ دەستپێکرانی دەستدرێژکاریە دڕندانەکانی ئیسرائیل، ٥٠٠ هەزارکەس لە غەززە جاڕێکی تر ئاوارە بوونە  وڕۆژانە ٢٧ منداڵ لە غەززە گیانی خۆیان لەدەس ئەدەن .

سەرپەیڤ