ناڕەزایەتی هاوپەیمانی فەتحی عێراق بە ئامادەبوونی جۆلانی لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕاڤە_و_ڕاپۆر-i438148-ناڕەزایەتی_هاوپەیمانی_فەتحی_عێراق_بە_ئامادەبوونی_جۆلانی_لە_بەغدا
هاوپەیمانی فەتحی عێراق کاردانەوەی نیشان دا بە سەفەری سەرکردەی ت هەتەشە بۆ بەغدا کە خۆی بە سەرۆکی حکومەتی کاتیی سووریا ناساندووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 22, 2025 07:32 Asia/Tehran

هاوپەیمانی فەتحی عێراق کاردانەوەی نیشان دا بە سەفەری سەرکردەی ت هەتەشە بۆ بەغدا کە خۆی بە سەرۆکی حکومەتی کاتیی سووریا ناساندووە.

هاوپەیمانی فەتحی عێراق ڕایگەیاند : جۆلانی سەرکردەی  "هەتەشە"کە خۆی بە سەرۆکی کاتیی سووریا ناساندووە کەسایەتێکی تیرۆریستی بە ناوبانگە و دوای ئەندام بوون  لە دامەزراوەی تیرۆریستی ئەلقاعیدە وڕاگەیاندنی بەیعەت کردن لەگەڵ ئەم دامەزراوەیە، دەستی بە خوێنی عێراقیەکان ئاژاندووە.هاوپەیمانی فەتحی عێراق ڕایگەیاند داوەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە جۆلانی بۆ سەفەربۆ بەغدا بەتایبەت لەنێوان بنەماڵەی شەهیدان ، شەپولێک لە ڕق وتوڕەیی خەڵکی هەڵخڕاندووە. ئەم هاوپەیمانیە ڕایگەیاند لە ئەگەریی سەفەر کردنی جۆلانی بۆ بەغذا، ئاگاداری نامەی  زۆربۆ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان وچالاکیەکانی ناڕەزایەتیانە ڕادەگەێندرین .