بە هەشتاساڵە بوونی تەمەنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
هەشتاساڵ لەمەوبەر بوو کە بە کۆتاییهاتنی شەڕی جیهانیی دووەم و دوابەدوای هەوڵی جیهانی لەپێناو بناغەدانانی ناوەندێکی تازە بە ئامانجی پێشگیری لە ڕوودانی شەڕ لە داهاتوودا، ڕێکخراوێک بەناوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێکهات.
داڕشتی ناتەواو و ناڕێکیی ئەم ناوەندە نێودەوڵەتییە و زاڵبوونی ژمارەیەک لە وڵاتەکان بەسەریدا بووە هۆی ئەوەی کە لە ماوەی هەشتا ساڵی ڕابردوودا ئەم ناوەندە نێودەوڵەتییە هێدی هێدی توانایی و دەسەڵاتی خۆی لەدەست بدات. هەرچەند کە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێران دەڵێت کە ئێمە دەبێت چاو لە نیوەی پڕی پەرداخەکە بکەین.کارنامەی لاواز و بێسوودی ئەم ناوەندە نێودەوڵەتییە سەبارەت بە وەستاندنی شەڕەکان بەتایبەت شەڕی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە، لایەنگریی ئەم ناوەندە نێودەوڵەتییە لە ڕژێمی سەددام لە ماوەی هەشت ساڵ بەرەڤانیی پیرۆزدا و هەروەها هەڵوێستی بێدەسەڵاتانەی ئەنجومەنی ئاسایش لە شەڕی داسەپێندراوی دوازدە ڕۆژە، لە تەنیشت پەسەندکردنی بایکۆتگەلێکی زاڵمانەی ئەنجومەنی ئاسایش لە ساڵی 2006 تا 2010 دژ بە گەلی ئێران، پێشینەیەکی نالەبار و ناخۆشی لەم ڕێکخراوەیە خستووەتە نێو بیر و زەینی خەڵکی ئێرانەوە.
بیر و بۆچوونی وڵاتانی سەربەخۆ بەرامبەر بە ئەم کارنامەیەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کاتێک خراپتر دەبێت کە زایۆنییەکان وا بوونیان قەرزداری یەکەم بڕیارنامەی هەر ئەم ناوەندە نێودەوڵەتییەیە، ئێستا ئاوها بەم چەشنە جارنامەکەی ئەم ڕێکخراوەیە دەدڕێنن.ئێستا لە هەشتاهەمین ساڵڕۆژی بنیاتنەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، وڵاتانی سەربەخۆ یەک چاوەڕوانییان هەیە و ئەویش هاتنەدی ئامانجی سەرەکیی ئەم ڕێکخراوەیە، واتە دامەزراندنی ئاشتیی جیهانییە. لە هەشتاهەمین ساڵڕۆژی بناغەدانانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، کارنامەی ئەم ناوەندە نێودەوڵەتییە ئەوە دەردەخات زیاتر لەوەی کە نەزم و دیسیپلینی جیهانی لە خزمەتی دادگەریی جیهانیدا بێت، لە خزمەتی زلهێزانی گەورەدایە.
ستێفەن پریزێنێر، ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێران: «لە ماوەی هەشتا ساڵی ڕابردوودا حەفتا فەرمانبەرێتی دامەزراندنی ئاشتیمان جێبەجێ کردووە، هەڵبەت هێشتا ڕێگایەکی دوور و درێژیشمان لە بەردەمدایە.»
بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: «ئێمە نابێت ڕێگە بدەین کە ئامانج و بەها پڕبایەخەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە جارنامەی ئەم ڕێکخراوەیەدا جەختیان لەسەر کراوە دەستکاری بکرێت و لەلایەن ژمارەیەک لە زلهێزانەوە کەڵکی نادروست و نالەباریان لێ وەربگیرێت.»
خۆزێ ڕافائیل سیلڤا، باڵوێزی ڤەنزوێلا لە ئێران: ئێمە بە داخەوە پەرەسەندنی شەڕ و هەڕەشە و مەترسی لە هەموو جیهان دەبینین ، چەند مانگ لەمەوبەر ئەم مەترسییانە لەسەر ئێران بوو ئێستا مەترسییەکان لە سەر ناوچەی کارائیبە، بە تایبەت بە ڤەننزۆیلا. ڕژێمی ئیمپریالیستی ئەمریکا هەڕەشە لە کۆلۆمبیاش دەکات. ئێمە هیوادارین نەتەوە یەکگرتووەکان بتوانێ بەرامبەر بەم هەڕەشە و گوڕەشە و مەترسییانە ڕاوەستێ.