هەڵاتنی زایۆنییەکان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان بۆ گەڕان بەدوای ئاسایشدا
کانونی یهکهم 03, 2025 09:51 Asia/Tehran
بەپێی ئامارە ڕاگەیێندراوەکان سەرباری نەیارەتی رژێمی داگیرکەر لەگەڵ بڵاوکرانەوەیان، نزیک بە دووسەت هەزار شارۆچکەنشین لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە تائێستا بەشێوەی هەمیشەیی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان چوونەتەدەر و پتر لە سەتا دەیان فەڕانسەیان بۆ ئەو مەبەستە هەڵبژاردووە.
بێ متمانەیی سیاسی بە کابینەی بێنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیستی و نەمانی هەستی ئاسایش پاش شەڕی دوانزە ڕۆژە دژی ئێران، ترس لە ڕەشبگیری و بشێویی سیاسی و ئابوریی شەپۆلی چوونەدەر لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان، بەرفراوان بووە. لە فەڕانسە، ژمارێکی زۆر لە شارۆچکەنشینان بەشداری گردبوونەوەی پشتگریی لە فەلەستین و خوازیاری کۆتایی هاتنی دەسدرێژکارییەکانی رژێمی داگیرکەر بوون.