کانونی یه‌که‌م 28, 2025 16:51 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی جیهانی بە ڕەسمییەت ناسینی

بڕیاری ڕژێمی زایۆنی لەبارەی بە ڕەسمییەت ناسینی "سۆماڵی لەند" وەک وڵاتێکی سەربەخۆ، کاردانەوەی توندی وڵاتان و ڕێکخراوەکانی لێکەوتەوە، تا ڕادەیەک کە ئەم کارەیان بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەی شاخی ئەفریقا زانی.

بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی هەینی بە فەرمی "سۆماڵیلەند"ی وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری" ناساند. حکومەتی سۆماڵ ئەو هەنگاوەی ڕژێمی زایۆنیی ڕەتکردەوە و سۆماڵ بە بەشێکی دانەبڕاو لە کۆماری سۆماڵ دەزانێت، هەروەها هەر جۆرە پێوەندی لەگەڵ سۆمالیلەند بە پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە.

ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و ٢١ وڵاتی عەرەبی و ئیسلامییش لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هەنگاوەکەی  ڕژێمی زایۆنی لەبارەی بەڕەسمییەت ناسینی "سۆمالیلەند" وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆیان بە "کردەوەیەکی مەترسیدار" و هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی زانی. ئەم بەیاننامە هاوبەشە لەلایەن ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و وەزیرانی دەرەوەی ٢١ وڵاتەوە ئامادە و بڵاوکراوەتەوە، لەوانە ئێران، عێراق، تورکیا، ئوردۆن، میسر، جەزائیر، عەرەبستان، قەتەر، فەلەستین و چەن وڵاتی دیکە. واژۆکاران وشداریان داوە کە ئەم هەنگاوە بێ وێنەیە دەرئەنجامی مەترسیداری بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچە هەستیارەکانی شاخی ئەفریقا و دەریای سوور دەبێت و نیشانەی بایەخنەدانی ئەم ڕژێمەیە بە یاسا و ڕێساکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.  ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەم کارەی بە هەوڵی ڕژێمی زایۆنی بۆ پارچەپارچەکردنی خاکی سۆماڵ زانی کە پێشێلکردنی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانیشە. بزووتنەوەی حەماسیش دانپێدانانی ڕژێمی زایۆنی بە سۆماڵیلەند و پلانی گواستنەوەی ئاوارەکانی غەززە بۆ ئەم ناوچەیەی بە توندی ڕەت کردووەتەوە. وڵاتانی ئاماژەپێکراو هەروەها جەختیشیان کردووە کە پاراستنی سەروەریی نیشتمانی، یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان لەو بنەما سەرەکییانەیە کە بۆ دانوستان نابێ، لەکاتێکدا کە ڕژێمی زایۆنی بەم کردەیە هەموو ئەو بنەماگەلەی پێشێل کردووە.

سەرپەیڤ