وەزیری نێوخۆی فەڕەنسا بە ئاماژەدان بە ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە لە دژی یاسای ھەراسازکەری چاکسازیی خانەنشینی حکومەتی فەرەنسا، ڕوودانی دوو هەزار و ٥٧٩ ئاگرکەوتنەوە و ٣١٦ هێرشی سەر باڵەخانە حکومییەکانی ڕاگەیاند.
هەرچەندە سەرچاوە زایۆنییەکان دوای خۆپیشاندانی ٧٥٠ هەزار کەسیی دژ بە ناتانیاهۆ، هەڵپەساردنی پلانی بەناو چاکسازیی دادوەرییان ڕاگەیاند، بەڵام هاوپەیمانیی دەسەڵاتدار هەنگاو بە هەنگاو بەردەوامە لە پێشخستنی پلانەکەی.
ژمارەیەکی زۆر لە فەرەنسیەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە توندوتیژیی ڕوولەپەرەی ھێزەکانی پۆلیسی فەرەنسا لە هەڵس و کەوت لەگەڵ ناڕازیان، خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.
سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا هۆشداریی دایە وڵاتانی ڕۆژئاوایی کە دەستوەردانەکانیان لە شەڕی ئۆکرانیا دەرئەنجامی کارەساتباری لێ دەکەوێتەوە.
«ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی» سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایەکی ئەمریکی، بانگهێشتی هاوتا چینییەکەی «شی جینپینگ»ی کرد بۆ سەردانی «کییەف» بکات.
لەگەڵ زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین، سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیش خوازیاری ڕاگیرانی ڕەوتی پەسەندکردنی ئەو پلانە پڕ ھەراوھوریای «بنیامین ناتانیاهۆ»ی سەرۆکوەزیرانی ئەم ڕژێمە بوو کە بە "چاکسازیی یاسای دادوەری" ناودارە.
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی کە بەنیازی گەڕانەوە لە ئینگلتەرا بوو، لە لەندەن ڕووبەڕووی خۆپیشاندانی ناڕازییان دژی خۆی و ڕژێمەکەی بووەوە.
جێگری ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران جەختی لەوە کردەوە: پەردە لە سەر بەڵگەنامەی بەخۆماڵی کرانی سووتەمەنیی ئەتۆمیی ئێران لادەدرێت.
پەرلەمانی ئۆردۆن دەنگی بە دەرکردنی باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لەم وڵاتە دا.
ناونووسینی کاندیدەکانی سیانزەھەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا لە ئەمڕۆوە دەستی پێکرا.