-
میدیاکانی ڕۆژئاوا لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی وا بنوێنن کە گوایە ئێران بەنیازی پەلاماردانی عەرەبستانە
تشرینی دووهم 03, 2022 13:31هەرچەندە عەرەبستانی سعودی لە ماوەی پەنجا ڕۆژی ڕابردوودا،ھەوڵی داوە لانیکەم لە ڕێگای میدیاکانەوە هیچ هەڵوێستێکی نەرێنی بەرامبەر بە پێشهاتە ناوخۆییەکانی ئێران نەگرێتەبەر، بەڵام کەم و زۆر هیچ گومانێک لەمەڕ ڕۆڵی نەرێنی و دوژمنکارانەی ئەم وڵاتە لە بارەی ئاژاوەکانی ئەم دواییەی ئێران لە ئارادا نییە.
-
کێشەکانی دوای هەڵبژاردن لە ئیسراییل
تشرینی دووهم 03, 2022 11:22بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی لە فەلەستینی داگیرکراودا تەنانەت ئەگەر ببێتە هۆی سەرکەوتنی ناتانیاهۆ ، دیسانیش نابێتە هۆی رزگاری ئەو رژێمە لە کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی چوونکە هەندێ کێشە قوڵە و بە گۆڕدرانی کانیبە کۆتایی نایە بۆ وێنە کێشەی مەزهەبی و چینایەتی و قەومی.
-
ئیدانەکرانی ھێرشە تیرۆریستییەکەی سەر مەزارگەی پیرۆزی شاچراغ(ع)
تشرینی یهکهم 27, 2022 18:31کەسایەتی و ڕێکخراوەو وڵاتانی جۆربەجۆری جیھانی ھێرشی تیرۆریستیی سەر مەزارگەی پیرۆزی حەزرەتی ئەحمەدئیبنی موسا(ع) ناسراو بە حەزرەتی شاچرغی شیرازی ناوەندی پارێزگای فارسی ئێرانیان ئیدانەو شەرمەزار کرد.
-
موساد شەش ئەفسەری ھەواڵگریی خۆی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا کوشت
تشرینی یهکهم 19, 2022 19:35ڕژێمی زایۆنی دوای شکستهێنانی ئۆپەراسیۆنەکەی موساد لە مەڕ تێکدانی ناوەندێکی پیشەسازی لە شاری ئەسفەهانی ئێران لانیکەم ٦ ئەفسەری دیاری خۆی تیادا برد.
-
ناوچەگەرایی لە ڕۆژهەڵات، لۆژیکێک بۆ پەڕینەوە لە ڕۆژئاوا
تشرینی یهکهم 15, 2022 14:51زۆربەی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست بە لەبەرچاوگرتنی ڕاستییە مەیدانیەکان و پێویستیی گۆڕینی جەمسەرگیریی ڕێکمەندیی جیهانی، هەوڵ دەدەن پەیوەندییە ناوچەییەکان فراوان بکەن بە ئامانجی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانیان و پەڕینەوە لە گەمارۆی وشکانی.
-
جەختی ڕابەری مەزنی شۆڕش لەسەر پێویستیی یەکخستنی ئوممەتی ئیسلامی
تشرینی یهکهم 14, 2022 14:20هاوکات لەگەڵ ڕێککەوتی ١٧ی ڕەبیعولئەووڵ، ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (ص) و ئیمامی سایق (ع) ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەمڕۆ (هەینی) لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کۆمەڵێک بەرپرسی حکومەتی و میوانە بیانییەکانی بەشداری کۆنفرانسی وەحدەت و یەکڕیزی، ڕۆڵگێڕان و دەستخستنی جێ و شوێنێکی بەرزی لە ھاوکێشەی تازەی دەستەڵات دا بۆ ئوممەتی ئیسلامی بە پێویستمەندی یەکگرتن و یەکڕیزی زانی.
-
ڕیسواییەکی گەورە بۆ پێنج میدیای دژە شۆڕش؛ پترلە ١٧ ھەزار درۆ بەس لە ماوەی ٢٥ ڕۆژدا !
تشرینی یهکهم 11, 2022 06:17نمایشی پێنج میدیای «بی بی سیی فارسی»، «ئێران ئینتەرنەشناڵ»، «دەنگی ئەمریکا»، «ڕادیۆی فەردا» و «مەن و تۆ» و پەیجە مەجازییەکانیان وا دەردەخات کە ئەم میدیایانە لە ماوەی ٢٥ ڕۆژی ڕابردوودا ١٧٣١٢ درۆیان لەسەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران بڵاو کردووەتەوە.
-
با نەھێڵین بە کرداری تیرۆریستی مافی «مەھسا» بفەوتێنن
ئهیلوول 26, 2022 21:16گومان لەوەدا نییە کە ئەوەی ڕووی داوە دەبێ بە وردی لێکۆڵینەوەی بۆ بکرێت و گومان لەوەش دا نییە کە دۆسیەی خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی» نابێ بکەوێتە ژێر کاریگەریی ڕووداوە کاتیەکانی ئێستاو لەبیر بچێتەوە. بەڵام ئەمەش کە بە ھەنگاوی نایاسایی بە تەمای سەروەریی یاسا بین، ئەوە لە هیچ شوێنێکی جیهان دا باو نییە و دۆخەکە بۆ بنەماڵەی داخداری خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی» ئاڵۆزتر دەکات کە دیارە ئەمە بە هیچ شێوەیەک دادپەروەرانە نییە.
-
سەرکەوتنی ڕاستڕەوەکان لە ئیتالیا،بەهێزبوونی بەرەی ڕاستڕەوەکان لە ئەوروپا
ئهیلوول 26, 2022 17:13دوای چەند مانگێک لە قەیرانی سیاسی، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی لە ئیتالیا ئەنجامدرا و بە پشتبەستن بەو ئەنجامانەی بەدەست هاتوون؛ هاوپەیمانی ڕاستڕەو لە ئیتالیا بە سەرۆکایەتی پارتی "براکانی ئیتالیا" و "جۆرجیا مێلۆنی" خەریکە زۆرینەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بەدەست دەهێنێت.
-
بەرپاکرانی گردبوونەوەی ناڕەزایانە لە ھێندێک لە شار و زانکۆکان بە هاندان و ئانتریکی میدیاکانی بیانیی دەرەوەی وڵات و خۆ تێگەیاندنی کەسانی ڕاسپێردراو
ئهیلوول 21, 2022 10:34لە کاتێکدا کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئێران بە هۆی گیان لەدەستدانی خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی» خەمبارن و چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی پزیشکی دادوەری دەکەن، هەندێک گردبوونەوەی ناڕەزایانە لە کۆمەڵێک لە شارەکان لەوانە تاران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەڕێوە براو زیان بە موڵک و ماڵی گشتی گەیەندرا.