فەیسەل میقداد " سوپای سووریا چەکی کیمیاوی بەدەستەوە نیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i285432-فەیسەل_میقداد_سوپای_سووریا_چەکی_کیمیاوی_بەدەستەوە_نیە
" فەیسەل میقداد"ی جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا شەوی ڕابردوو وێرای داوا بۆ لێپێچینەوەی هۆکارانی پەلامارە کیمیاوییەکانی ئەدلەب بەڕاشکاوی وتی : سوپای سووریا لە شەڕ دژی تیرۆریستان تەنانەت بۆ جارێکیش لە چەکی کیمیاوی کەڵکی وەرنەگرتووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2017 06:00 Asia/Tehran
  • فەیسەل میقداد

" فەیسەل میقداد"ی جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا شەوی ڕابردوو وێرای داوا بۆ لێپێچینەوەی هۆکارانی پەلامارە کیمیاوییەکانی ئەدلەب بەڕاشکاوی وتی : سوپای سووریا لە شەڕ دژی تیرۆریستان تەنانەت بۆ جارێکیش لە چەکی کیمیاوی کەڵکی وەرنەگرتووە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ؛ " فەیسەل میقداد" لە وتوویژ لەگەڵ  کەناڵی تەلەفەزیۆنی لوبنانی ئەلمەیادین ڕایگەیاند : سوریا  پێبەندی هەموو ئەرکەکانیی لەمەڕ هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەی قەدەخەی پەرەی چەکی کیمیاوی بووە وئەم ڕێکخراوەیەش ئەم بابەتەی پشت ڕاست کردۆتەوە .

 میقداد ، سەرکەوتن لە حەڵەب و دەستکەوتەکانی سوپای سوریای لە گردو پەری دیمەشق و حەمای وەک هۆی پەلامارە کیمیاوییەکانی ترۆریستان و لاگرانی ئەوان لە ئەدلەب ، باکووری ڕۆژواوای سوریا زانیوە .

 فەیسەل میقداد ، قسەکانی " ڕەجەب تەیب ئەردوغان " سەرۆک کۆماری تورکیای لە بارەی تاوانبارکردنیی دەوڵەتی سوریا لە پەلاماری کیمیاوی بۆ سەر ئەدلەبی بە جێ سەر سوورمان وەسف کرد و وتیشی : ئەردوغان  هۆکاری کوژرانی دەیان هەزار کەس لە خەڵکی سوریایە . جێگری  وەزیری  دەرەوەی سوریا  وتیشی : ئەوەی کە ژمارێک  لە وڵاتان  ولاگرانی ترۆریستان  بە کوشتاری کەسانی سڤیل لە سوریا وان بە دوای ئامانجە سیاسییەکانی خۆیان د ا ، سیاسەتێکی نزم و چەوتە .  فەیسەل میقداد  وتی : دەبێ کۆمەڵگەی جیهانی ئەو لایەنانە وا دەستیان بووە لە پەلاماری کیمیاوی بۆ سەر ئەدلەب  دا بخاتە بەر لێپێچینەوە .  جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا  بە باسکردنی ئەوەی کە لە چەند حەوتەی ڕابردوو ، تاقمی ترۆریستی بەرەی نۆسرە بارو بنەی  کیمیاوی بڕدۆتە نێو سوریا ، وتیشی : دەوڵەتی سوریا  زانیارییەکانی هاوپیوەند لەگەڵ هێنانی ئەم بارو بنە کیمیاوییەی ڕادەستیی ڕێکخراوی قەدەخەی پەرەی چەکی کیمیاوی کردووە . سەرچاوەکانی دەنگ وباس سەر بە ترۆریستان و نەیارانی سوریا بەیانی سێ شەممە ئیدعایان کرد کە چەند فڕۆکەی جەنگیی شاری " خان شیخون" لە ئەدلەب یان بە مووشەکی هەڵگری گازە ژاراوییەکان کە کارییگەریان وەکوو گازی ژاراوی  سارینە ، داوەتە بەرپەلاماری خۆیان دا . پارێزگای ئەدلەب هەر ئێستا پێگەی سەرەکی تاقمە ڕەشەکوژەکان و نەیارانی چەکداری سوریایە کە دوای ئازادی شارەکان لەوان حەڵەب ، تاقمە چەکدارەکان ڕاگوێزراون بۆ  ئەم پارێزگایە .