سەقامگیریی زاڵبوونی سوپای سووریا لە رۆژئاوای وڵاتەکەی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i285482-سەقامگیریی_زاڵبوونی_سوپای_سووریا_لە_رۆژئاوای_وڵاتەکەی
یەکینەکانی سوپای سووریا بە پەلاماردانی کۆبوونەوەی ئەندامانی گرووپی تەکفیری زایۆنیستی داعش لە باشووری ڕۆژئاوای چیای ئەلەزبەدی باکووری ناوچەی سەوامیعی شاری تەدمور سەقامگرتوویی خۆی لەسەر ئەو ناوچانە بەهێزتر کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2017 08:45 Asia/Tehran
  • سەقامگیریی زاڵبوونی سوپای سووریا لە رۆژئاوای وڵاتەکەی

یەکینەکانی سوپای سووریا بە پەلاماردانی کۆبوونەوەی ئەندامانی گرووپی تەکفیری زایۆنیستی داعش لە باشووری ڕۆژئاوای چیای ئەلەزبەدی باکووری ناوچەی سەوامیعی شاری تەدمور سەقامگرتوویی خۆی لەسەر ئەو ناوچانە بەهێزتر کرد .

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی هەواڵدەری سانا ، سەرچاوەیەکی سەربازی  بە  ئاماژە  بە سەقامگیر  بوونیی  هێزەکانی  سوپای سوریا  لە بەشی رۆژهەڵاتی حۆمس (ڕۆژئاوای سوریا ) و پەلامار بۆ سەر مۆڵگەی ترۆریستانە داعش ڕایگەیاند ، ئەم پەلامارە بووە بە هۆی کوژرانی دەیان ترۆریست و لەناو چوونی ترۆمبیلە زرێیەکانی تەیار بە چەکی قوورس .  یەکەکانی سوپای سوریا هەر وەها کۆبوونەوەکان ومۆڵگەکانی ترۆریستانی بەرەی نۆسرە یان لە باکوور  و رۆژ هەڵاتی حۆمس  داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا کە جگە لە کوژراوێک و برینداربوونی دەیان ترۆریست ، بۆلدۆزێرێکی سەربازی ، چەند ترۆمبیلی تەیار بە چەک و بنکەیەکی فەرماندەری بەرەی نۆسرە لە "ئەلڕستەن" دا لەناو چووە . هێزەکانی سوپای سوریا بە پەلاماردانی مۆڵگەی ترۆریستانی نۆسرە لە ناوچەی دیرفول ، باکووری ڕۆژهەڵاتی حۆمس هەممارێکی تەقەمەنی ، دوو ترۆمبیلی بۆمب ئاخنکراوی ئەوانیان لە ناو برد و ژمارێک لە فەرماندەکانی ئەو بەرەیە یان کووشتووە و بریندار کردوە . تاقمەکانی ترۆریستی لە باکووری حۆمس خەڵکی ئەو ناوچە گەلەیان کردووە بە قەڵغانی ئینسانی و ژمارێک لە باڵاخانەکانیان کردووە بە هەمماری تەقەمەنی و چەک و ماددەی کیمیاوی . سەر چاوەیەکی سەربازی دیکە یش لە پەلاماری یەکەکانی سوپا بۆ سەر  کۆبوونەوەکانی داعش لە ناوچەگەلێکی دەیروزور ( رۆژهەڵاتی سوریا ) باسیکرد و وتی : لەم پەلامارانە وێڕای کوژرانی ٢٨ ترۆریستی تەکفیری و برینداربوونی بیست و دوو کەسی تر ، سەکۆیەکی هاویشتنی مووشەک دژی زرێ و ترۆمبیلیکی تەیار بە چەکی قوورسی ئەوان لەناو چووە . هێزەکانی سوپا لە دەرعا (باشووری سوریا ) لە تێکهەڵچوون لەگەڵ تاقمە ترۆریستییەکانی بەرەی نۆسرە هەوڵی ئەوانیان بۆ دزەو کنە بۆ چەند پێگەی سەربازی لەو شارە ناکام کردووە . ئەمەو لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی پۆلیسی دیمەشق یش بە ئاماژە بە پەلامارەکانی بە هاوەنی تاقمەکانی ترۆریستی بۆ سەر دیمەشق ،(پێتەخت) ، حەڵەب و مەحردە (باکوور) سوریا وتی : ئەم پەلامارانە بوو بە هۆی کوژرانی پێنج کەس و بریندار بوونی چاردە شارومەندی سوری .