گرنگایەتی وتووێژەکان بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا
بەرپرسی هەڵوێستی دەرەوەیی یەکیتی ئەوروپا خوازیاری خێرایی دان بوو بە پرۆسەی دانووستانەکانی ئاشتی سووریا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا ، " فیدریکا مۆگرینی" بەر پرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیتی ئەوروپا رۆژی چوار شەممە وتی : کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی هەوڵەکان بۆ بردنە پێشەوەی دانووستانەکانی ئاشتی سوریا زۆرتر بکاتەوە . بەر پرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئەوروپا وتیشی ؛ ڕێگا چارەی سەربازی بۆ قەیرانی سوریا کارایی نییە و دەبێ لە دانووستانەکانی ئاشتی هەنگاوێکی گرنگ هەڵبگیردرێت مۆگرینی بەڕاشکاوی وتی ، کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و دەورگێرانی ناوچەیی هەر وەها لایەنەکانی سوری دەبێ پێکەوە تەعامۆلیان هەبێت . قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە بە هێرشی بەربڵاوی یاقمەکانی ترۆریستی بەر لاگری عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە وان تورکیا بۆ سەرنخوونکردنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەد ، سەرۆک کۆماری سوریا دەستپێکراوە .