هێرشی تاقمە تیرۆریستیەکان بۆسەر پارێزگای "ئەدلەب"ی سووریا
تاقمە چەکدارەکانی جێگیر لە سووریا ئەمڕۆ چوارشەم شارۆچکە گەمارۆدراوەکانی فوعەو کەفەریایان بە پتر لە دە موشەک دایە بەر پەلامار .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە ئەنجامی شاڵاوی موشەکییانە بۆ سەر پارێزگای ئەدلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا دوو ئافرەت بریندار بوون و ماڵەکانیان بە تەواوی خاپوور کرا.
تاقمە تیرۆریستییەکان هەروەها دوو شاری شێعە نشینی نەبەل و زەهرایان لە باکووری حەڵەب لە باکووری سووریا دایە بەر هێرشی هاوەن.
ئەم هێرشانە بوونە هۆی کوژرانی یەک کەس و بریندار بوونی دوو کەسی دیکە.
دوو شارۆچکەی فوعەو کەفەریا لە باکووری پارێزگای ئەدلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا لە مانگی مارسی 2015 ەوە کەوتنە گەمارۆی تۆکمەوتەواوی تیرۆریستان و لەو کاتەوە هەموو ڕۆژێک دەکەونە بەر هێرشی بەهاوەنی تیرۆریستان.
یارمەتیی بەرتەسکی خۆراک بۆ هەزاران کەس لە دانیشتووانی ئەم دوو شارۆچکەیە لە ڕێگای پاراشوتەوە ئەنجام دەگرێ و خەڵک لەم دوو شارۆچکەیە دا لە سەرەتایی ترین مسۆگەراتی ژیان و داوودەرمانیش بێ بەرین.
شارۆچکە شێعە نشینەکانی نەبەل و زەهرا لە باکووری حەڵەبیش چوار ساڵی ڕەبەق لە گەمارۆی تیرۆریستاندا بوونەو ئەم گەمارۆیە لە فڤریەی 2016 دا شکێندرا.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە سوپای سووریا باسی ڕزگار کرانی گوندی بەتیش لە باشووری شاری حلفایا لە باکووری پارێزگای حماە لە ڕۆژئاوای سووریایان کردووە. گوندی بەتیش دوا هێڵی بەرەڤانیی شاری حلفایا لە لای باشوورەوەیە.
شاری حلفایا لە باکووری پارێزگای حماە لە ڕۆژئاوای سووریا لە ئوتی ساڵی 2016ەوە لەژێر ڕکێفی تاقمە تیرۆریستەکان دایە.