ئامادە بوونی ڕاوکەرانی داعش لە تەدموری سووریا
هێزەکانی پێکهاتەیەک بە ناوی ڕاوکەرانی داعش بەمەبەستی پێشگرتن بە گەڕانەوەی تیرۆریستان بۆ شاری تەدمور لەم ناوچەیەدا جێگیر بوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئەلعالەم، دوای تۆکمەوتەواو بوونی هەڵمەتی ڕزگار کردنی شاری تەدمور و گردوپەڕی لە پارێزگای حومس ناوەندی سووریا لەژێر ڕکێفی تیرۆریستانی داعش و سەقامگرتنی ڕاوکەرانی داعش لەم ناوچەیەدا، ئەرکی ئەو هێزە تایبەتیانەی کە خەریکی پاراستنی هەرێمە نەوتی و گازییەکانی تەدمورن لە سای پاڤپشتی کردنی ئەم پێکهاتە جەماوەرییە ئاسانتر بووەتەوە.
سەرکردەیەکی پێکهاتەی جەماوەریی ڕاوکەرانی داعش ڕایگەیاند: هێزەکانی ڕاوکەری داعش خەریکی بەرەڤانی کردن لە تەدمور دەبن و ناهێڵن هیچ تیرۆریستێک جارێکی تر ڕوو لەو شارە بکاتەوەو ئینجا بە پاسەوانی کردنی ئەم گروپە لە بیرەنەوتەکان دیارە یارمەتیی گەشانەوەی باری ئابووریی یەمەنیش دەدرێت.
پێکهاتەی جەماوەریی ڕاوکەرانی داعش کە داگری خۆبەخشانی جەماوەرە، بۆ یەکەمجار شان بە شانی سوپای سووریا لە هەڵمەتی ڕزگار کردنی تەدمودا بەشداریی کردو تواناییە جەنگییەکانی خۆی سەلماند.
هەر لەم حاڵەدا سوپای سووریا و هێزەکانی جەماوەر لە هەڵمەتێک دا توانییان ناوچەی ئەبوعوبەیدە کە دەڕوانێ بە سەر حلفایا بە تەواوی بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە کە لە ئەنجامی ئەم هەڵمەتە ژمارەیەک لە تیرۆریستان کوژران و یان بریندار بوون.
سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا ڕۆژی یەکشەممە هێرشێکی بەربڵاویان بە مەبەستی ڕزگار کردنی شاری حلفایا لە باکووری پارێزگای حماە لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە دەست پێ کرد.