ئەمریکا بەنیازیی دەسدرێژیی سەربازیە بۆسەر سووریا
مێدیا ڕۆژئاواییەکان ڕایانگەیاند؛ ئەگەری ئەوە لەئارادایە کە ئەمریکا پەلاماری سووریا بدات
لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا بەرەی ڕۆژاوایی _ عەرەبی لایەنگری تیرۆریستان بە سەرکردایەتی واشینگتۆن کە لە دووی بر و بیانوو هێنانەوە بۆ پەلاماری سەربازی دژ بە دەوڵەتی سووریا پاش شەش ساڵ ناکامیی تیرۆریستان لە ڕووخاندنی دەوڵەتی سووریایە دیمەشقیان تۆمەتبار کرد بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی لە ناوچەی "خان شێخوون" لە باشووری ئەدلیب، تۆمەتێک لە دەوڵەتی سووریا لێبڕاوانە وەدرۆی خستبوو.
لەم ئاراستەیەدا ژمارێک لە ژێدەرە ڕۆژاواییەکان ڕایانگەیاند؛ پنتاگۆن فەرمانی داوە بە دوو پاپۆڕی ئەمریکایی "یو ئس ئس ڕاس" و "ئو ئس ئس پۆتەر" کە لە ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە سەقامگیرن، کە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بن بۆ دەسدرێژی شیمانەیی بۆ سەر سووریا.
فاکس نیوزیش رایگەیاندووە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا گەڵاڵەی خۆی سەبارەت بە ڕووخاندنی دەوڵەتی سووریا ئاراستە کردووە.
"سی ئن ئن"یش باسی ڕاپۆرتی پاسادانەوەی "جەیمز ماتیس"ی وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا بۆ دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە بژاردەکانی بەردەم ئەم وڵاتە لەهەمبەر سووریای کرد.
لە پەلاماری شیمیایی ڕۆژی سێشەممە بۆ سەر ناوچەی "خان شێخوون" لە باشووری ئەدلیبی سووریا، پتر لە سەد کەس کوژران و نزیکەی ٤٠٠ کەسیش بریندار بوون.