پەلاماری داعش بۆسەر تەدمر دوابەدوای پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سووریا
کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەیادینی لوبنان ڕایگەیاند؛ گرووپی تیرۆریستیی داعش دوابەدوای پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر بنکەی ئاسمانیی "شەعیرات" هێرشی کردۆتە سەر شاری تەدمەر لە پارێزگەی حومس (ناوەڕاستی سووریا) .
"تەلال بەرازی" پارێزگاری حومس لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەیادین، بە ئاماژە بەو زەبر و زیانەی بە هۆی پەلاماریی ئاسمانیی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانیی "شەعیرات" کەوتوە، وتی: بە دەسپێبوونی پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر تەدمەری حومس، هێزەکانی سوپای سووریا لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە دەڤەری کێڵگەی نەوتیی "حەقڵ شاعر" و لە ڕۆژهەڵاتی تەدمەر تێکهەڵچوون.
هاوکات؛ "هەیسەم حەسوون" کارناسی پرسە سەربازییەکان لە واشینگتۆنیش لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەیادین، بە ئاماژە بە دەسپێبوونی شەڕنانەوە و ئاژاوەگێرییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە پەلاماری مووشەکی بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی شەعیرات لە حومسی سووریا وتی: ئەم پەلامارە نەک هەر دەبێتە هۆی خۆشحاڵی عەرەبستان، تورکیا و ئیسراییل وەکوو لایەنگرانی تیرۆریزم بەڵکوو لەگەڵ ئەوەش دەبێتە هۆی هێزگرتنەوە و هیوادار بوونی گرووپە تیرۆریستییەکان کە دارەدەستی واشینگتۆنن.
هەروەها ؛ "جەمیل ساڵح" فەرماندەری گرووپێک لە بەرهەڵستکارانی چەکداری ناسراو بە سوپای ئەلعیزە
Alezzah لە پارێزگەی حەماه (ڕۆژاوای سووریا)یش داکۆکی کرد لە پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆ سەر سووریا و لە لێدوانێکی گاڵتەجاڕدا ڕایگەیاند: بەردەوام بوونی پەلاماردرانی دام و دەزگەی سەربازییەکانی دەوڵەتی سووریا، دەبێتە هۆی پارێزرانی گەلی ئەم وڵاتە.
چەن کاژێر پاش ڕاگەیەندرانی ڕاوێژکردنی بەرپرسانی ئەمریکایی سەبارەت بە خۆوەردانی سەربازی لە سووریا بە بیانووی ئەو پەلامارە شیمیاییەی کرایە سەر ناوچەی "خان شێخوون" لە باشووری پارێزگەی ئەدلیب، هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای سووریا، ئەمریکا سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٥٩ مووشەکی "تاماهاک"ی لە سەر دوو پاپۆڕی "یو ئس ئس ڕاس" و "ئو ئس ئس پورتەر" بەرەو بنکەی ئاسمانیی شەعیرات لە حومس تەقاند.
ئەم پەلامارەی ئەمریکا بەرەوڕووی کاردانەوەی جۆربەجۆر بۆتەوە. لایەنگران و پشتیوانانی تیرۆریستان هەموو داکۆکییان کردووە لە پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆ سەر سووریا.