پاڵپشتی ئیسراییل عەرەبستان بەریتانیاو تورکیا لە پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سووریا
پارێزگاری "حومس"ی سووریا ڕایگەیاند کە پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر پارێزگەکەی لەسەرداخوازی عەرەبستان تورکیاو ڕژێمی زایۆنی بووە .
"تەلال بەرازی" پارێزگاری حومسی سووریا سەر لەبەیانی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی لوبنانی ئەلمەیادین؛ پێی داگرت: پەلاماری ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی "شەعیرات" لە پارێزگەی حومس، بە داخوازی تورکیا، عەرەبستانی سەعوودی، قەتەر و بە هەواهەنگیی تۆکمە و تەواو لەگەڵ ئیسراییل ئەنجام دراوە.
بەرازی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: پەلاماری مووشەکی بۆ سەر بنکەی شەعیرات دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی ئەمریکایە بۆ داکۆکی لە گرووپە تیرۆریستییەکان کە بە هۆی شکستەکانی ئەمدواییەیان بەرامبەر بە سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی، تەواو هیوابڕاو ببوون و ڕوویان لە فەوتان نابوو.
هەروەها دوابەدوای پەلاماریی مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر ناوەڕاستی سووریا، عەرەبستانی سەعوودی ڕۆژی هەینی بە ڕاگەیاندنی پشتیوانیی تۆکمە و تەواوی خۆی لە پەلامارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئامانجی سەربازی لە سووریا، ئەم پەلامارە مووشەکییانە بە بڕوای خۆی بە بڕیارێکی بوێرانە لە لایەن "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە لە کاردانەوە بە دەکارهێنانی چەکی شیمایی لە ئەدلیب وەسف کرد.
"ئەحمەد ڕەمەزان" سەرۆکی بەشی مێدیایی هاوپەیمانیی بە ناو نیشتمانیی نەیارانی سووریایش ڕۆژی هەینی وتی: هاوپەیمانی نیشتمانیی نەیارانی سووری داکۆکی دەکات لە پەلاماری مووشەکی بۆ سەر سووریا و داوا لە واشینگتۆن دەکات کە هەموو توانای هێزی ئاسمانیی سوپای سووریا تیا بەرێ.
هەروەها وتەبێژی نووسیگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش بانگەشەی کرد: دەوڵەتی سووریا بڕوای وایە کە خۆوەردانی ئەمریکا لە سووریا وەڵامێکی شیاو بوو بەو پەلاماری دڕندانەی بە چەکی شیمیایی لەلایەن دەوڵەتی سووریاوە کرایە سەر ناوچەی خان شێخوون لە ئەدلیب.
ئەوە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی سووریا هەرچەشنە پەلاماری شیمیایی بۆ سەر ئەدلیب لە باکووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتەی وەدرۆ خستۆتەوە.
"مالکوم ترەنبوڵ" سەرۆک وەزیرانی ئۆسترالیایش بانگەشەی کرد: پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر سووریا، وەڵامێکی شیاو و بەجێگە بوو.
هەروەها "نیعمان کورتولموش" جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا، پەلاماریی مووشەکیی ئەمریکا بۆ سەر بنکەی ئاسمانی سوپای سووریا لە حومسی بە هەنگاویکی پۆزیتیڤ وەسف کرد و پەسنی دایەوە.
ئەمریکا سەر لەبەیانی هەینی بە بیانووی پەلاماری شیمیایی گوماناوی سێشەممەی ڕابردوو بۆ سەر پارێزگەی ئەدلیب، ٥٩ مووشەکی "تاماهاک"ی لە سەر دوو پاپۆڕی "یو ئس ئس ڕاس" و "ئو ئس ئس پورتەر" بەرەو بنکەی ئاسمانیی شەعیرات لە حومس تەقاند.
ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی لایەنگری تیرۆریستان لە سورویا لە کردەوەیەکی هەواهەنگ و لە ڕێگای دام و دەزگەی پڕوپاگەندیی و مێدیا زەبەڵاحەکانەوە، دەوڵەتی سووریایان بە بەرپرسی ئەو پەلامارە شیمیاییەی ناساند کە کرایە سەر ناوچەی خان شێخون لە ئەدلیبی سووریا.