ئەمریکا لەڕیزی ڕەشەکوژەکان بەئامانجی بەرەنگاربوونەوەی سووریا
ڕاوێژکاری میدیایی و ڕامیاریی سەرۆک کۆماری سووریا وتی : دوابەدوای پەلاماری ئەمریکا بۆسەر سووریا بۆ ئەو وڵاتەو دیکەی وڵاتان ڕوون بۆتەوە کە ئەمریکا هاوڕێی تیرۆریستانی جێگیر لە وڵاتەکەیەتی .
" بەسینە شەعبان" ڕاوێژکاری میدیایی و سیاسیی " بەشار ئەسەد " سەرۆک کۆماری سوریا رۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفەزیۆنی لوبنانی ئەلمەیادین دا وتی : هێرشی ئەمریکا دوای سەرکەوتنەکانی سوپای سوریا لە حەماە و پاشەکشە پێکردنی ئەو ڕەشەکوژانەی کە هەوڵیان ئەدا پەلامار بکەنە سەر دێمەشق ، ئەنجام دراوە . ڕاوێژکاری میدیایی و سیاسی سەرۆک کۆماری سوریا بەڕاشکاوی وتی : هەر سوریایەک لاگری هێرشی ئەمریکا بکات بۆ سەر سوریا ئەوە خائینە و وڵاتانێک کە خۆیان بە عەرەبی دەزانن و شەڕ لە سوریا ،یەمەن و لیبیا دابینی دراوی دەکەن ، پێوەندییەکیان نییە لەگەڵ ماک وشوناسی عەرەبییەوە . هەر لەم حالە دا " ڕامێز تەرجۆمان" وەزیری ڕاگەیاندنی سوریایش لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین وتی : ئامانجی ئەمریکا لە پەلاماربۆ سەر سوریا خراپ کەڵک وەرگرتنی سیاسییە . وەزیری ڕاگەیاندنی سوریا بەڕاشکاوی وتی : لە ڕابردوو ئیسرائیل چەندجار دەستدرێژی کردووە سەر سوریا و ئێستایش ئەمریکا هاتۆتە کایەوە تا کەملێنەری پەلامارەکانی ئیسرائیل بێت و هەر ئێستا سوریا بەرەو ڕووی پەلامارەکانیی سیاسی ، سەربازی و ئابورییە کە زیاتر لە نیوەی وڵاتانی جیهان لەو دا بەشداریان هەیە . دوا بە دوای پەلاماری مووشەکی بەیانی ڕۆژی جومعەی ئەمریکا بۆ سەر پێگەی ئاسامانی ئەلشەعیرات لە رۆژهەڵاتی حۆمس لە سوریا ، ١٠ کەس کوژران و دەیان سوریایی بریندار بوون وئەم پەلامارە زەرەرو زیانی قوورسی داوە لەم پێگەیە دا.