ڕۆڵی کاریگەری ئێران لە چارەسەری قەیرانی سووریا
بالوێزی پێشووی بەریتانیا لە سووریا ڕۆڵی ئێرانی بە کاریگەر زانی لە چارەسەری قەیرانی سووریادا .
" پیتر فورد" بالوێزی پێشووی بەریتانیا لە سوریا ڕۆژی جۆمعە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا ، وێڕای ڕەخنە گرتن لە ستراتژیای وڵاتەکەی بەرامبەر بە سوریا وتی : ڕۆڵی ئێران لە چارە سەری قەیرانی سوریا جێ ڕێز وستایشە . بالوێزی پێشووی بەریتانیا لە سوریا بەڕاشکاوی وتی ، پێوشۆینگرتنیی سیاستەکانی هەلە ونادروست بۆ وەلادانانی " بەشار ئەسەد " سەرۆک کۆماری وریا تەنیا دەبیتە هۆی شپرزەتر بوونەوەی ڕەوشی ئەو وڵاتە . بالوێزی پێشووی بەریتانیا لە سوریا وتیشی ، دەوڵەتی بەریتانیا لە زۆرتربوونەوەی بایکوتکردنەکانی یەکێتی ئەروپا دژی سوریا یش لاگری کردووە ، کە ئەم سیاستە دەستکەوتێکی جگە لە شپرزەتر بوونەوەی ڕەوشەکە بۆ خەڵکی سوریا و تووندتر بوونەوی قەیرانی کۆچبەری لە ئەوروپا دا نەبووە