کوژرانی زیاتر لە٢٠٠کەسی سیڤیلی سوری لە پەلامارە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆسەر ڕەققە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i285846-کوژرانی_زیاتر_لە٢٠٠کەسی_سیڤیلی_سوری_لە_پەلامارە_ئاسمانییەکانی_ئەمریکا_بۆسەر_ڕەققە
لە پەلاماری ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆسەر شاری ڕەققە لەباکوری سوریا لە سەرەتای مانگی مارسی٢٠١٧وە تائێستا، لانیکەم٢٠٤کەسی سیڤیلی سوری، کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2017 07:59 Asia/Tehran
  • کوژرانی زیاتر لە٢٠٠کەسی سیڤیلی سوری لە پەلامارە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆسەر ڕەققە

لە پەلاماری ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆسەر شاری ڕەققە لەباکوری سوریا لە سەرەتای مانگی مارسی٢٠١٧وە تائێستا، لانیکەم٢٠٤کەسی سیڤیلی سوری، کوژران.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ئەلعەهدی لوبنان، گرووپی ناسراو بە چاودێری مافی مرۆڤی سوریا رۆژی هەینی ڕایگەیاند: لەنێو٢٠٤کوژراوی سیڤیل لە شاری ڕەققەو دەورووبەری شارەکە، لە پەلامارە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی بەناو دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا، ٣٢ منداڵ و٣٤ ژن بەرچاو دەکەوێ.

دەسکەوتی هاوپەیمانی ئەمریکی بەناو دژە داعش لەسوریا، تەنیا کوشت و بڕی کەسانی سیڤیل و وێران کرانی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتە بووە.