ناڕەزایەتی دەربڕینی پارتە سیاسییەکانی تونیس بە پەلاماری مووشەکی ئەمریکا دژی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i285894-ناڕەزایەتی_دەربڕینی_پارتە_سیاسییەکانی_تونیس_بە_پەلاماری_مووشەکی_ئەمریکا_دژی_سووریا
پارتە سیاسییەکانی تونیس پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر سووریایان شەرمەزار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2017 12:33 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی دەربڕینی پارتە سیاسییەکانی تونیس بە پەلاماری مووشەکی ئەمریکا دژی سووریا

پارتە سیاسییەکانی تونیس پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر سووریایان شەرمەزار کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەنالی ئەلمەیادینی لوبنان ، ژمارێک لە ئەندامان و نوێنەرانیی ، پارتە سیاسییەکان، بزوتنەوەی خۆێندکاری و مافەوانی تونیس لە مەر شەرمەزار کردنی  پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر سوریا خۆپیشاندانیان ساز دا و درشمگەلێکیان لە مەر شەرمەزار کردنی ئەمریکا و عەرەبستان بەرزکردەوە .

خۆپیشاندەران ، هێرشی ئەمریکایان بە دڕندانە وەسف کرد و جەختیان کرد لە سەر پشتگری لە مێحوەری خۆڕاگری لە شەڕ دژی ئیسرائیل و ترۆریسمی تەکفیری . " مۆبارەکە ئەلبەراهەمی" ، نوێنەری پەرلەمانی تونیس لە پارتی " بەرەی جەماوەری " ئەو وڵاەت لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین جەختیکرد ، هێرشی ئەمدواییە بۆ سەر سوریا لە ڕیبازی  هەوڵە بەردەوامەکانی ئەستەکباری جیهانی بۆ کاولکردنیی سوریا یە . " عەسام ئەلشابی" سکرتێری گشتی پارتی " کۆماری تونیس" یش بە ئەلمەیادین وتی ، هێزە چەکدارەکانی سوریا خەرکی شەڕ دژی ترۆریسمن بۆ پاراستنی یەکێتی و مانەوەی خۆیان دا و پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر سوریا ، جارێکی تر  سەڵامندی ئەمریکا کەمتەر خەمە لە آحند سەروەری و دەستەڵاتداریەتی وڵاتان و یاساو رێساکانی نێودەوڵەتی دا . ئەمریکا بە بیانووی پەلاماری کیمیاوی گوماناوی سی شەممەی ڕابردوو لە ستانی ئەدلیب ،   بەیانی  ڕۆژی جومعە پەڵاماری کردە سەر  سەر پێگەی ئاسمانی ئەلشەعیرات لە رۆژهەڵاتی حۆمس لە سوریا ، کە بەوهۆیەوە ، ٩ کەسی سڤیلی سوری لەوان چوار منداڵ کوژراون و حەوت کەسی تر بریندار بوون .