کڵاوسپیەکان بەرپرسی ئەنجامدانی تاوانی دڕندانە لە سوریا
ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی سویدی "کڵاو سپیەکان"ی وەک بەرپرسی ئەنجامدانی تاوانگەلی دڕندانە لە سوریا بۆ زەبر وەشاندن لە حکومەتی ئەو وڵاتە ناساند.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی تەلەفزیۆنی فەرمیی سوریا، ڕێکخراوێکی سویدی ناسراو بە"پزشکانی بەرەڤانیکاری مافی مرۆڤ" لەڕاپۆرێکدا رایگەیاند: بەپێی شیکاریی گرتە ڤیدیۆییەکان لە قوربانیان، کەڵک وەرگیران لە چەکی شیمیایی لە سوریا، دەرکەوتووە کە ئەو فیلمانە بەتەواوەتی ساختەیین و هەڵمەتی فریاگوزاری کە لەلایەن کڵاوسپیەکانەوە ئەنجامی گرتووە، جگە لە کوشتنی منداڵانی بێتاوان هیچ دەرەنجامێکی دیکەی نییە.
لەو ڕاپۆرەدا هاتووە: کڵاوسپیەکان کە هەمان هاواکارانی تیرۆریستانی جێگیر لە سوریان و پاڵپشتی ئەمریکاو ئوروپایان لەپشتە، لەهەوڵدان بۆ ڕاکێشانی داکۆکی بیروڕای گشتی لە دەسوەردانە بەرفراوانەکانی ڕۆژاوا لە سوریا، ئەو منداڵانەی دەڵێن کەوتوونەتە بەر ئامانجی چەکە شیمیاییەکان، بە دەرزی ئادرنالین لە دڵی منداڵان دەدەن و لەهەمبەر لێنزی کامێراکانیان دەیانکوژن.
لەو ڕاپۆرەدا هاتووە؛ بۆ خستنەڕووی یارمەتییە بەراییەکان بە قەربانیانی پەلامارە شیمیاییەکان، نابێ ئادرنالین لە دڵیان بدرێ و لە شیکردنەوەی گرتە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێ کە منداڵان لەڕاستیدا بەهۆی ماددەی هۆشبەر و سڕکەر گیانیان لەدەست دەدەن.
حکومەتی سوریا بەناردنی دەیان نامە بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، باسی هەوڵی بڕێک وڵاتی لایەنگری تیرۆریست بەتایبەت عەرەبستان و تورکیای کردووە بۆ ئاسانکردنەوەی دەسڕاگەیشتنی گرووپە ڕەشەکوژەکان بە چەکەمەنی و ماددە شیمیاییەکان کە لەدژ کەسانی سیڤیل و سوپای سوریا کەڵک وەردەگیردرێ.
لە کیمیابارانی جێی گومانی سێ شەممەی ڕابردوو(چواری ئاڤریل) بۆسەر ناوچەی خان شەیخون لە ئیدلەبی سوریا، زیاتر لە سەت کەس کوژران و نزیک بە ٤٠٠ کەسیش بریندار بوون.