نەیارەتی ئاڵمانیا لەگەڵ دووپات بوونەوەی هەڵمەتی سەربازیی ئەمریکا بە دژی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i286186-نەیارەتی_ئاڵمانیا_لەگەڵ_دووپات_بوونەوەی_هەڵمەتی_سەربازیی_ئەمریکا_بە_دژی_سوریا
وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ئەمریکای بوارد لە دووپات کردنەوەی هەرچەشنە پەلامارێکی سەربازی دیکە بۆسەر سوریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2017 03:09 Asia/Tehran
  • نەیارەتی ئاڵمانیا لەگەڵ دووپات بوونەوەی هەڵمەتی سەربازیی ئەمریکا بە دژی سوریا

وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ئەمریکای بوارد لە دووپات کردنەوەی هەرچەشنە پەلامارێکی سەربازی دیکە بۆسەر سوریا .

زیگمار گابریەل  وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی زد دی ئێفی ئاڵمانیا  وی : نابێ  پشت ببەستین بە هەوڵی سەربازی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سوریا  چونکە ئەم پرسە رەوشەکە ئاڵۆزتر دەکات و ژوماری کوژراوان لە سوریا  پەرە دەستێنێ .

وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا هەروەها داوای لە ئەمریکا کرد لە دووپات کردنەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی بە دژی سوریا خۆی ببوێرێ .

زیگمار گابرییەل  پێداگری کرد  دیپلۆماتەکانی ئەورووپی  بڕیاریان داوە لە دیداری جەوتەی داهاتوویان  لگەڵ رێکس تیلەرسون  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە توندبوونی ئۆپراسیۆنی  سەربازی بە دژی سوریا  وشداری بدەن و ڕابگەیەنن ئەم کارە  دەبێتە هۆی  تێکهەڵچوون لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش  .