داواکاریی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە کیمیابارانەکەی "حومس"ی سووریا
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودوڵەتی وێڕای ڕەخنە گرتن لە پەلاماری سەرەڕۆیانەی ئەمریکا بۆسەر پێگەی ئاسمانیی سووریا خوازیاری لێکۆڵینەوەش بوو لەمەڕ پەلاماری شیمیایی بۆسەر ناوچەی "خان شەیخون"ی هەڵکەوتوو لە "ئەدلەب"ی باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە .
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی پرێس تی ڤی؛ سەلیل شیتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی سێ شەممە پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سوریای وەک کردەیەکی" نائیرادی" ناوبرد و وتی: وەها کردەیەک جێی لێکۆڵینەوە لەبارەی پەلامارە شیمیاییەکان ناگرێتەوە.
شیتی پێی داگرت: ئەو کردەیەی ئەمریکا هیچ گرفتێک لە سوریادا چارەسەر ناکا.
سەرباری ئەوەی حکومەتی سوریا لە ساڵی٢٠١٤ جبەخانەی چەکە شیمیاییەکانی سپاردە دەست نوێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی، واشنگتۆن سەرلەبەیانی هەینی ڕابردوو بەبیانووی ئەوەی حکومەتی سوریا دەوری بووە لە پەلاماری شیمیایی سەر خان شەیخون، پەنجاو نۆ مووشەکی گرتە خاکی سوریا.
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی وتی: بارودۆخ لە سوریا پێشاندەری ئەوەیە کە توانای جیهانی بۆ جێ بەجێ کردنی مافەکانی مرۆڤ، کارەساتبارە.
سەلیل شیتی ڕەخنەی گرت لە هەموو پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبەر ئەوەی کایە بەسیاسەت دەکەن لەبری پاراستنی ئاشتی و بەرژەوەندییە جیهانییەکان.