ئێران تاوانکاری تیرۆریستی تەکفیری لە سوریای ئیدانە کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی تاوانکاریی دڕندانەی ڕۆژی شەممەی تیرۆریستانی تەکفیری لە سوریا ، لەگەڵ دەوڵەت و گەلی ئەم وڵاتە و بنەماڵەی شەهیدانی ئەم کوشت و بڕە درندانەیە هاوخەمی دەربڕی .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بەهرام قاسمی شەوی یەکشەممە رایگەیاند: تاوانکاری بێ شەرمانەی تیرۆریستانی تەکفیری لە پەلامارکردنەسەر پاسەکانی هەڵگری گەمارۆ دراوانی فوعە و کەفەریا لە سوریا ولە خاک و خوێن گەوزاندنی دەیان ئافرەت و منداڵی بێ تاوان ، پەڵەیەکی ڕەش لە کارنامەی قیزەونی تیرۆریستان و لایەنگرانی ئەوانە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : ئێستا پرسیاری سەرەکی بیروڕای گشتی جیهان و ویژدانەکانی ئاگادار و بێدار ئەمەیە کە ئەوانەی ئیدیعای داکۆکی لە گەگلی سوریا دەکەن چلۆن ئەم تاوانکارییە درندانەیە قەبووڵ دەکەن و باسی لێ ناکەن و بێ دەنگن.
قاسمی لە درێژەدا وتیشی : هەڵس و کەوتی دووفاقیانە لەگەڵ تاوانکارییەکان و دابەشکردنی تاوانکاران بە باش و خراپ لە لایەن دەوڵەتانی لایەنگری ئەم تاقمە مەرگ هێنەرانە و کەسانی دیکەی ئیدعاکەری لایەنگری مافی مرۆڤ و یارمەتییەکانی نهێنی ئەوان کاتێک لاواز دەبن ، دەبێتە هۆی توندوتیژی زۆرتری تیرۆریستان و خستنە ئارای تاوانکاری دڕندانەتر کە نموونەیەکی دیکەی ئەومان بینی .
ڕۆژی شەممە تەقینەوەی ئۆتۆموبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە نێوان پاسەکانی خەڵکی فوعە و کەفەریا لە ناوچەی ڕاشدینی حەڵەب ژومارێک کوژران و بریندار بوون .
هەندێ سەرچاوەی هەواڵ ژوماری کوژراوانیان زۆرتر لە 100 کەس ڕاگەیاندووە کە نێوانیان دا تەرمی دەیان منداڵ بەرچاو دەکەوێ .