ڕزگارکرانی شارۆچکەی سەوڕان لە گردووپەڕی باکوریی شاری حەمای سوریا لەچنگ داگیرکەرانی تیرۆریست
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i287078-ڕزگارکرانی_شارۆچکەی_سەوڕان_لە_گردووپەڕی_باکوریی_شاری_حەمای_سوریا_لەچنگ_داگیرکەرانی_تیرۆریست
سوپاو هێزە جەماوەرییەکانی سوریا شارۆچکەی سەوڕان لەگردووپەڕی باکوری شاری حەما لەڕۆژاوای سوریایان لەدەست تیرۆریستان ڕزگار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 17, 2017 06:07 Asia/Tehran
  • ڕزگارکرانی شارۆچکەی سەوڕان لە گردووپەڕی باکوریی شاری حەمای سوریا لەچنگ داگیرکەرانی تیرۆریست

سوپاو هێزە جەماوەرییەکانی سوریا شارۆچکەی سەوڕان لەگردووپەڕی باکوری شاری حەما لەڕۆژاوای سوریایان لەدەست تیرۆریستان ڕزگار کرد.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ئەلعەهدی لوبنان، سوپاو هێزە جەماوەریەکانی سوریا دوێنێ یەکشەممە لەدرێژەی پێشڕەویی خۆی لەگردووپەڕی باکوری حەما لەدژ تیرۆریستان، ناوچەی تەل بزامیشیان لەچنگ گرووپی ڕەشەکوژی بەرەی نوسرە ڕزگار کرد.

لەهەمان کاتدا، لە هێرشی یەکەکانی سوپای سوریا بۆسەر بنکەومۆڵگەی تیرۆریستان لە دەورووبەری شاری دەرعا لەباشووری ئەو وڵاتە، لانیکەم دە تیرۆریستی تەکفیری کوژران و یان بریندار بوون.

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای سوریا هەروەها مۆڵگەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەڕەققە لەباکوری ئەو وڵاتەیان بۆردومان کرد.