قوربانی بوونی کەسانی سیڤیل لە پەلامارە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکا بۆسەر سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i287110-قوربانی_بوونی_کەسانی_سیڤیل_لە_پەلامارە_ئاسمانییەکانی_هاوپەیمانیی_ئەمریکا_بۆسەر_سوریا
پەلاماری ئاسمانی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆسەر ناوچەی سوکریە لەگردووپەڕی ڕۆژهەڵاتیی شاری دێرەزوری سوریا ، کوژرانی شەش شارومەندی سوری و برینداربوونی ژمارێکی دیکەی لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 17, 2017 09:19 Asia/Tehran
  • قوربانی  بوونی کەسانی سیڤیل لە پەلامارە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکا بۆسەر سوریا

پەلاماری ئاسمانی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆسەر ناوچەی سوکریە لەگردووپەڕی ڕۆژهەڵاتیی شاری دێرەزوری سوریا ، کوژرانی شەش شارومەندی سوری و برینداربوونی ژمارێکی دیکەی لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی فەرمی سوریا(سانا)؛ سەرچاوەیەکی خۆجێیش هەواڵی کوژرانی پێنج شارومەندی سوری کە ئەندامانی خێزانێک بوون، لە بۆردومانی ئاوایی یەعرب لەڕۆژاوای شاری ڕەققە لەباکوری سوریای ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ١٣ی ئاڤریل دانی بەوەدانا کە لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆسەر مۆڵگەکانی داعش لە باکوری سوریا، ١٨ کەسی سیڤیل کوژران.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بەجاران لەجیاتی هێرش بۆسەر مۆڵگەکانی گرووپی ڕەشەکوژی داعش لە پارێزگای ڕەققە(باکوری سوریا) ناوچە ئاوەدانەکانیان بۆردومان کرد. لەو پەلامارانەدا بەسەدان کەسی سیڤیل کوژران.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا مانگی مارس بەناردنی دوو نامەی ناڕەزامەندانە بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە، ڕەخنەی گرت لە کردەکانی هاوپەیمانی بەسەرکردایەتی ئەمریکا لەسوریا.