ئازادی دەیان شارومەندی ڕفێنراوی سووری لە زیندانی ترۆریستەکان
سوپای سووریا لە هەڵمەتێکدا لە ناوچەی قابون لە ڕۆژهەڵاتی دەمیشق سی وچوار شارومەندی ڕفێنراوی سووریا ی لە یەکێ لە زیندانەکانی ترۆریستان لە ڕۆژهەڵاتی دەمیشق ئازاد کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی ئیرنا ، لەم هەڵمەتە دا ژمارێک لە ترۆریستەکانی پاسەوانی زیندان کوژران ودوو کەسیشیان دەسگیر کران. شایانی باسە ترۆریستەکان لەم زیندانانە ، بۆ هەڵکەندنی تونێلی گواستنەوەی هێز وتەقەمەنی کەڵکیان وەردەگرت. هەرلەم حاڵەدا ،بڕێک لە میدیاکانی سووری لە دڕێژەی پێشڕەوی سوپای سووریا لە باکووری پارێزگەی حەما لەڕۆژئاوای سووریا هەواڵیان دا.
ڕۆژی ڕابردوو دوشەمە یس میدیاکانی سووری ڕایانگەیاند ژماری ترۆریست گەلیک کەلە هەڵمەتی سوپای سووریا لە پارێزگەی حەما کوژراون گەیشتووەتە دووهەزارو سێسەدو هەشت کەس. تێکەڵچوونەکانی ئەم دوائیە لە پارێزگەی حەما ، دوای ئازاد کرانی شارۆچکەی "سوران" کەلە سەرڕێگای گەورەڕییانی پارێزگەی حەما - حەڵەب دایە دەسپێکرا. سوران ، دەروازەی باکووری سوپابەرەو شاری حەمایە . ئەم شارە ساڵی ڕابردوو لەداگیرکرانی ترۆریستەکان ئازاد کرابوو ، بەڵام ترۆریستەکان ماوەیەک لەمەوپیش هەمدیسان داگیریان کردەوە.
سووریا شەش ساڵە کە بەهۆی بەشداری تاقمە چەکدارو ترۆریستەکانی وەک داعش وبەرەی نوسرە کە لەلایەن ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی ناوچەیی لەوان عەرەبستان ، قەتەر وتورکیا پشتیوانیان لیی دەکرێت لەگەڵ قەیران ڕووبەڕوویە/.