هاوڕێتی بەریتانیا لەگەڵ ئەمریکا لەهێرشی ئاسمانی بۆسەر سوریا
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتی: لەندەن بێ پەسەندکرانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە پەیوەستی پەلامارە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆسەر سوریا دەبێ لەدژ پێگەکانی حکومەتی دەمشق.
رۆژنامەی ئیندیپێندێنت چاپی لەندەن نووسی؛ حکومەتی بەریتانیا سەرباری دەنگی نای پەرلەمانی ئەو وڵاتە بە دەسوەردانی سەربازی لەسوریادا، یارمەتی ئەمریکا دەدات لە پەلامارە ئاسمانییەکانی بۆسەر سوریا.
بوریس جانسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش هەرلەو بارەوە وتی: وڵاتەکەی باسی فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکای کردووە بۆ بۆردومانی پێگەی ئاسمانیی سوریا.
لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەکاتێکدا دێتەئاراوە کە هێرشی مووشەکی شەشی ئاڤریلی ئەمریکا بۆسەر سوریا کە بەبیانووی کیمیابارانی خان شەیخونی پارێزگای ئیدلەب ئەنجامی گرت، کردەیەکی سەرەڕۆیانەو بێ وەرگرتنی ئیزنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان و کۆنگرەی ئەمریکا بوو.
سوریا کەڵک وەرگرتن لەهەرچەشنە چەکی شیمیایی ڕەت کردۆتەوەو ئەمریکا تائێستا نەیتوانیوە سەنەدێک لەمەڕ دەستتێدابوونی حکومەتی دەمشق لە هێرشی شیمیایی خان شەیخون بخاتەڕوو.