زۆرتر لە سی کوژرا و بریندار لە تەقینەوەی حەڵەب
تەقینەوەی بۆمب لەگەڕەکی سەلاحەدینی شاری حەڵە لە باکووری سوریا لانیکەم شەش کوژراو و 32 برینداری لێکەوتەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیاکانی سوری ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند ئەم بۆمبە لەسەڕ ڕێگەی بەڕێ کرانی یەکێک لە قوربانیانی تێکهەڵچوونی سوریا تەقیوەتەوە .
هەندێ میدیای ناوچە ئەم تەقینەوەیەیان بە تیرۆریستی وەسف کردووە هەندێکیش ڕایانگەیاندووە ئەم بۆمبە لەبەر ماددەی تەقینەوەی هاوڕێ لەگەڵ هێزی سوری بووە .
هێشتا زۆرتر لەبارەی ئەم تەقینەوەیە ئامارێکی راست و دروست بڵاو نەکراوەتەوە .
بەپێی هەواڵێکی دیکە لە سوریا ، کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلعالەم، ڕایگەیاند : چەکدارانێک کە بە پێی ڕێککەوتنی نێوان تاقمەکانی تیرۆریستی و هێزی خۆڕاگری دەبێ لە زوبدانی و مزایا بچنە دەر، بەر لە چوونە دەر لەم شارە، حەشارگەکانیان ئاگرتێ بەردەدەن.
هاوکات 35 پاس بە سێ هەزار سەرنشینەوە لە دووشاری کەفریا و فوعە لە دەورووبەری بەشی باکووری ئەدلەب بەرەو ڕاشدینی حەڵەب، کەوتنە ڕێ.
چوونەدەری یازدە پاس لە شاری زوبدانی ، بەگەیشتنی خەڵکی کەفەریا و فوعە بۆ ناوچەی ڕاشدین لە ڕۆژاوای حەڵەب هاوڕ ێ بووە.
سوریا ئەمە شەش ساڵە کە لەبەر ئامادەبوونی چەکداران و تیرۆریستان وەک داعش و بەرەی نوسرە کەلەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی لەوان عەرەبستان و قەتەر و تورکیا داکۆکییان لێ دەکرێت، بەرەو ڕووی قەیرانە.