پێشڕەویی شەڕڤانانی کوردی سووریا لە باکووری وڵاتەکەیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i287588-پێشڕەویی_شەڕڤانانی_کوردی_سووریا_لە_باکووری_وڵاتەکەیان
هێزەکانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا لەمیانەی تێکهەڵچوونێک لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە باکووری سووریا توانیان ناوچەگەلێکی شاری ڕەققە لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان ڕزگار بکەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 20, 2017 12:32 Asia/Tehran
  • پێشڕەویی شەڕڤانانی کوردی سووریا لە باکووری وڵاتەکەیان

هێزەکانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا لەمیانەی تێکهەڵچوونێک لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە باکووری سووریا توانیان ناوچەگەلێکی شاری ڕەققە لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان ڕزگار بکەن .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،هێزەکانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا کە داگری شەڕڤانانی کوردو عەرەبی سوننەیە لە نوامبەری ساڵی 2016 هەڵمەتی(توڕە بوونی فۆرات)یان بۆ ڕزگار کردنی شاری ڕەققە لەژێر ڕکێفی تاقمی تیرۆریستی داعش دەست پێ کرد.

ڕاپۆرتێکی دیکە دەربڕی ئەوەیە کە سوپای سووریاو هێزەکانی هاوپەیمانی لەگەڵ چەکداران لە باشوورو ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی تەیبەلئیمام و گردوپەڕی شارۆچکەی حەلفایا لە حملە هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای سووریا تێکهەڵچوون.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە لە شاڵاوی بەهاوەنی تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە بۆ سەر دوو گەڕەکی سجنەو سەخاری لە شاری دەرعا هەڵکەوتوو لە باشووری سووریا لانیکەم دوو کەس لەوانە منداڵێک بریندار بوون و زیان لە بڕێک لە ماڵەکانی خەڵکیش کەوت.

ناوەندی ڕووسیی چاودێری کردن بە سەر ئاگربڕ لە حەمیمیمی سووریا باسی ڕادەست کردنی هەشت تەن یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بە خەڵکی سووریا لە پارێزگاکانی حەڵەب لە باکوورو لازقیە لە باکووری ڕۆژئاوای کرد لە ماوەی بیست و چوار کاژێری ڕابردوودا.

ڕووسیا هەروەها بیست و یەک تەن یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەی ڕێکخراوەی نەتەوەکانی لە نێوان دانیشتووانی ناوچەی دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا دابەش کردووە.