هێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سوپای سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i287996-هێرشی_ڕژێمی_زایونی_بۆ_سەر_سوپای_سووریا
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایونی مەتەرێزەکانی سوپای سووریایان لە باشووری ئەم وڵاتە دایەبەر پەلامار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 23, 2017 09:05 Asia/Tehran
  • هێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سوپای سووریا

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایونی مەتەرێزەکانی سوپای سووریایان لە باشووری ئەم وڵاتە دایەبەر پەلامار.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی ئەمڕۆ یەکشەممە هێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازیی (نەبەع فەوار)ی سوپای سووریا لە ڕیفی قەنیتەرە هەڵکەوتوو لە باشووری ئەم وڵاتە.

کەناڵی هەواڵیی مەیادینیش وای بڵاو کردەوە، لەم هێرشە ئاسمانییەدا سێ کەس کوژران و دووکەسی دیکەش بریندار بوون.

ڕژێمی زایونی هاوکات لەگەڵ دەست پێ بوونی قەیرانی سووریا گەلێک جار بنکەکانی سوپای سووریایان لە جۆلانی داگیرکراوو قەنیترە بە مەبەستی پاڵپشتی کردن لە تیرۆریستان داوەتە بەر پەلامار.

بە قسەی بەشارئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا، لە قەیرانی ئەم وڵاتە، سوپای ڕژێمی زایونی بەتایبەت هێزی ئاسمانیی ئەم ڕژێمە ڕۆڵی هێزی ئاسمانی بۆ تیرۆریستان دەگێڕێت.

قەیرانی سووریا لە ساڵی 2011 بە پەلاماری بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆریستانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەستی پێ کراوە.