پێداگری مۆگرینی لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بە شەڕ لە سووریا
فێدریکا مۆگرینی بەرپرسی هەڵویستی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا ڕایگەیاند؛ کۆتایی هێنان بە شەڕی سووریاو داکۆکی لە داهاتووی دیموکراتیکی ئاشتیانە بۆ ئەو وڵاتە بەشی پێویست و زەروری وتووێژەکان لەگەڵ ڕووسیا دەبێ .
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، مۆگرینی، ئەویش کاتێک کە کێشەو ناکۆکی نێوان مۆسکۆ و یەکێتی ئوروپا زۆر قوووڵ بووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە٢٤ی ئاڤریل لەسەردانی بۆ ڕووسیا دیدار دەکات لەگەڵ سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەو لەبارەی پرسی جیاجیای وەک، ئێران، سوریا، لیبیا، ئۆکراین و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان وتووێژ دەکات.
مۆگرینی لە لێدوانێکدا لەوبارەوە پێی داگرت؛ یەکێتی ئوروپا داکۆکی دەکا لە لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی قەدەغەی پەرەی چەکئامێرە شیمیاییەکان لەبارەی پەلاماری شیمیایی چواری ئاڤریلی سەر ناوچەی خان شەیخون لە پارێزگای ئیدلەبی سوریا.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: گەڕانەوە بۆ پەیوەندیی باشتر لەنێوان ڕووسیاو یەکێتی ئوروپا مومکینە بەڵام ئەوبابەتە، گرێدراوی نەمانی شەڕوپێکدادانەکان لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینە.
مۆگرینی هەروەها پێی داگرت؛ بایکۆتەکانی یەکێتی ئوروپا لەدژ رووسیا سیاسەتی ئێمە لەهەمبەر ئەو وڵاتەدا نییەو بەشێوەی بابەتیانە هاوپێوەند دەبێ بە پەیوەست بوونی کریما بە ڕووسیاو شەڕو پێکدادانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین.
نیمچەدوورگەی کریما، بەدەنگی زۆرینەی خەڵک لە١٧ی مارسی٢٠١٤ لەخاکی ئۆکراین جیابۆوەو پەیوەستی ڕووسیا کرا.
ئەمریکا ویەکێتی ئوروپا، لەساڵی٢٠١٤وە بەبیانووی دەستتێوەردانی ڕووسیا لە پرسەکانی ئۆکراین، بایکۆتی بەسەر بەرپرسانی سیاسی، بازرگانان و کۆمپانیا ڕووسیەکانداسەپاند.